پارتی، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (کافیە ئەحمەد میران بەگ) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو (کافیە ئەحمەد باییز میران بەگ) دەكات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو (کافیە ئەحمەد باییز میران بەگ)
بۆ بەڕێزان/ خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو (کافیە ئەحمەد باییز میران بەگ)
بە دڵگرانیەوە هەواڵی کۆچی دوایی، خوالێخۆشبوو خاتوو (کافیە ئەحمەد باییز میران بەگ)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
هیوادارین هاوخەمی دۆست و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆستتان بێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٨ی ئابی ٢٠٢٤




