٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سوپارك پرۆنگسورە: ئەو خۆڕاگرییەی کوردان بوو وای کرد پەیوەندییەکان پتەو بکەین

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- باڵیۆزی تایلاند لە عێراق دەڵێت: لەڕێگەی فیلمێکەوە زانیم گەلی کورد چەند خۆڕاگرە، هەر ئەو خۆڕاگرییەی کوردان بوو وای کرد بڕیار بدەین پەیوەندییەکان پتەو بکەین و دەست بە ئاڵوگۆڕی بازرگانیی بکەین.

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، کۆڕبەندی بازرگانیی نێوان حکوومەتی هەرێم و ژووری بازرگانی هەولێر و شاندی باڵای بازرگانیی تایلاند لە هەولێر بەڕێوەچوو.

لەمیانی کۆڕبەندەکەدا، سوپارك پرۆنگسورە، "باڵیۆزی تایلاند لە عێراق گوتی: وڵاتەکەمان چاوی لەوەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەرەو پێشەوە ببات. ئاماژەی بەوەش کرد، "دەیانەوێت خەڵکی هەرێمی کوردستان و تایلاند پێکەوە هەماهەنگیی و ئاڵوگۆڕی بازرگانییان هەبێت". دەشڵێت: هەوڵەکانمان زیاتر دەکەین بۆ قوڵکردنەوەی پەیوەندییەکانمان بۆ بەرژەوەندیی و سوودی هەردوو میللەت.

سوپارك پرۆنگسورە گوتی: "وەکو دەرهێنەرێک دەبینم خەڵکی کوردستان خۆڕاگرن کە لەنێو چەندین ئالەنگارییدان، دەشڵێت: فیلمێک وای لێم کرد بێمە کوردستان بۆ ئەوەی بە یەکەوە کار بکەین.

باڵیۆزی تایلاند لە عێراق دەشڵێت: "دەمەوێت پەیوەندیی و ئاڵوگۆڕیی بازرگانیمان بەرەو پێشەوە ببەین، چەندین دەرفەت هەیە پێکەوە پێشکەشی بکەین و کاری لەسەر بکەین.

هەواڵی پەیوەندیدار