ساڵح حه‌یده‌ر: چه‌ندین پڕۆژه بۆ قەزای شێخان دراوەتە حکوومەت

شێخان - KDP.info- به‌رپرسی لقی 20ی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه كرد: چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كمان داوه‌ته حكوومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی كاری له‌سه‌ر بكرێت.
ساڵح حه‌یده‌ر، به‌رپرسی لقی 20ی شێخان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: به‌شێكی دانیشتوانی قەزای شێخان له‌ڕووی كارگێڕییه‌وه سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وایه، به‌ڵام بودجه‌ی شێخان له پارێزگای نه‌ینه‌وا وه‌ك خۆی خه‌رج ناكرێت، بۆ نموونه ئیمه سه‌دهه‌زار هاووڵاتیمان سه‌ر به نه‌ینه‌وایە کەچی ته‌نیا به‌شه بودجه‌ی 40 هه‌زار كه‌س دێت.
به‌رپرسی لقی 20ی شێخان ده‌شڵێت: ئێمه وه‌كو پارتی له سنووره‌كه بووینه‌ته پرد بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی خه‌ڵكی سنووره‌كه‌مان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شێخان و خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه قوربانیان داوه و له شۆڕش بەشدار بوونە، ئێمه‌یش ڕێز له خه‌باتیان ده‌گرین و خزمه‌تیان ده‌كه‌ین.
ساڵح حه‌یده‌ر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: له‌ڕووی خزمه‌تگوزارییه‌وه چه‌ندین پڕۆژه‌ی گرینگ ئه‌نجامدراون و بڕیاره ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بخرێنه بواری جێبه‌جێكردن، لەگەڵ ئەوەی سه‌رۆكی حكوومه‌ت خۆیشی سه‌ردانی شێخانی كردووە، ھاوکات بۆ ئەو پڕۆژانەی پێشتر پێشنیازمان کردبوون سه‌رۆكی حكوومه‌ت تیمی ناردبوو بۆ ئه‌وه‌ی به چه‌ند قۆناغێك جێبه‌جێ بكرێن.
قائید میرۆ




