٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسرور بارزانی فەرمانی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژی ئیمزا کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵای ئیمزا کرد.

28ـی ئابی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانی دامەزراندنی بۆ سەرجەم مامۆستایانى وانەبێژ لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و وەزارەتى پەروەردە بە شێوەى گرێبەست ئیمزا کرد.

بە فەرمانی ژمارە (4142) لە 28ـی ئابی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانی دامەزراندنی وانەبێژانی بە گرێبەست ئیمزا کرد و تێیدا هاتووە: بە ڕەچاوکردنی ڕۆڵی گەورەی مامۆستایانی وانەبێژ لە بەردەوامیدان بە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن و خوێندنی باڵا، ئەو بڕیارەیان داوە.

لە خاڵی یەکەمی فەرمانەکەدا هاتووە "دامەزراندنی سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ لە وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەشێوەی گرێبەست بەپێی ڕێنمایی دارایی ژمارە (10)ـی ساڵی 2019".

هاوکات لە خاڵی دووەمی فەرمانەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانیدا، هاتووە "هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا ڕاسپێردراون بە وردبینیکردنی لیستی ناوی وانەبێژان و ئەنجامدانی ڕێکارەکانی دامەزراندنیان".

هەواڵی پەیوەندیدار