٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت نوژەنکردنەوەی پەرستگای لالش نابێ بوەستێ تا تەواو دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

لالش -KDP.info- سەرۆکی شارەوانی قەزای شێخان گوتی: بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، نوژەنکردنەوەی پەرستگای لالش بەردەوام دەبێت و بەم نزیکانەش دەست بەدروستکردنی دووسایدی شێخان بۆ لالش دەکرێت، بۆیە نوژەنکردنەوەکە تا تەواو دەبێت بەردەوام دەبێت، حکوومەتیش بودجەی بۆ سەرف دەکات.
ئەندازیار خالد نەرمۆ، سەرۆکی شارەوانی قەزای شێخان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: دوای سەردانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ پەرستگای لالش، بەردەوام کار لە نوژەنکردنەوەی پەرستگاکە دەکرێت، ھەر لەسەر بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، جادەی شێخان بۆ لالش بە گوژمەی ٢٨ملیار دینار دەکرێتە دووساید و بەم نزیکانە دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت.
ئەندازیار خالد نەرمۆ گوتیشی: لە پەرستگای لالشیش نوژەنکردنەوە بەردەوامە و شوێنە پیرۆزەکان ٤٠%ی لەسەر شێوازی خۆی نوژەنکراونەتەوە، خزمەتگوزاری ناو پەرستگاش گەیشتۆتە ٣٠%.
سەرۆکی شارەوانی شێخان ڕوونیشی کردەوە: پرۆسەی نوژەنکردنەوە بەردەوام دەبێت و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش بڕیاری داوە بودجەمان بۆ دابین بکات، بودجەکەش کراوەیە بەپێی پێویستی نوژەنکردنەوە بودجەی بۆ تەرخان دەکرێت، چونکە سەرۆکی حکوومەت بڕیاری داوە پێویستە پەرستگاکە ھەمووی نوژەنبکرێتەوە، بۆیە سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین بەردەوام خەمی ھەموو پێکھاتە و نەتەوەکانیەتی بەتایبەت کوردی ئێزدی.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار