دوو پڕۆژه‌ی ستراتیژی له ئامێدی جێبه‌جێ دەکرێن

دهۆك-kdp.info- جێگری پارێزگاری دهۆك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له ده‌ڤه‌ری ئامێدی ئه‌نجام ده‌درێن.
ماجد سه‌ید ساڵح، جێگری پارێزگاری دهۆك به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له سنووری قه‌زای ئامێدی جێبه‌جێ دەکرێن.
جێگری پارێزگاری دهۆك گوتیشی: پڕۆژه‌كانی دەڤەری ئامێدی نزیكه‌ی 25 ملیار دیناریان بۆ دابین كراوه و زیاتر کەرتە خرمەتگوزارییەکان دەگرێتەوە.
دوو له‌و پڕۆژانه‌ش کە بڕیاره له قه‌زای ئامێدی ئه‌نجام بدرێن پڕۆژه‌ی تونێلی چیای مه‌تینا و پڕۆژه‌ی به‌دووسایدكردنی ڕێگای (سه‌رسنگ_دێره‌لۆك)ن کە دوو پڕۆژه‌ی ستراتیژی گرینگن بۆ ده‌ڤه‌ره‌كه.
قائید میرۆ




