مەسروور بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی پاکستان کرد

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە، 27ـی ئابی 2024، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە محەمەد زیشان ئەحمەد، باڵیۆزی پاکستان لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و پاکستان ئاڵوگۆڕ کرا.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ڕەوەندی پاکستانی لە هەرێم و دەرفەتەکانی کردنەوەی کونسوڵخانەی پاکستان لە هەرێمی کوردستان، لە داهاتوودا کرا.




