سكرتێری یه‌كێتیی ئافره‌تان باس له گرنگیی به‌شداریكردنیان لە كۆنگره‌ی (ICAPP) ده‌كات

زیبا ته‌ها، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "ساڵانه له‌سه‌ر ئاستی جیاواز بۆ پێشخستنی توانا و هاتنه‌پێشی ئافره‌ت له بواره هه‌مه‌جۆره‌كاندا كۆنگره‌ی جیاواز له‌سه‌ر بابه‌ت و ته‌وه‌ری هه‌مه‌چه‌شن به‌ڕێوه ده‌چن. یه‌كێك له‌و كۆنگرانه‌ی كه له‌سه‌ر ئاستی به‌شداریی پارته سیاسییه‌كانی ئاسیا ئه‌نجام ده‌درێت، كۆنگره ئای كه‌په (ICAPP) كه لە شاری ئۆلانباتاری پایتەختی مەنگۆلیا ده‌كرێت، كه ئه‌مساڵ هەشتەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی باڵی ئافرەتانی پارتە سیاسییەکانی ئاسیا به‌ڕێوه چوو".
ده‌شڵێ: "هه‌ر بۆیه لە ڕێکەوتی 17 بۆ 20ی ئابی 2024، شاندی ئافره‌تانی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شداریمان كرد هاوشانی ئافرەتانی پارتە سیاسییەکانی دیکەی ئاسیا کە ئەمساڵ (١٤) پارتی سیاسی لە (١١) وڵاتەوە بەشدار بوون".
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "لە کۆنفرانسەکەدا وتارێکمان پێشکەش کرد و تیشکمان خستە سەر تایبەتمەندییەکانی پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی و کولتووری یەکترقبوڵکردن و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان، هاوکات تیشكمان خستە سەر ئەو پێشکەوتن و بەرەوپێشچوونانەی کە لە سایەی حکوومەتی هەرێم و یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان و بزووتنەوەی ئافرەتان لە بارودۆخی ئافرەت و پرسی ئافرەت بەدەست هاتوون، هاوکات ڕۆڵی پارتی وەکو لایەنی سەرەکی پرۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان لەو بەرەوپێشچوونانە".
زیبا ته‌ها ئاماژەشی دا: "شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان، تاكه شاند بوو له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌شدار بوو و ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و روانینه مه‌زنه‌ی پارتیمان بۆ پرسی ئافره‌تان هه‌یه‌تی و هه‌میشه ده‌یه‌وێت ئافره‌تانی كوردستان ببنه پێشه‌نگ و سه‌رمه‌شق بن له ناوچه‌كه‌دا، ئافره‌تانی كوردستان له‌م كۆنفرانسه‌دا، توانییان نوێنه‌رایه‌تییه‌كی سه‌ركه‌وتووی ئافره‌تانی كوردستان پیشانی نوێنه‌ری وڵاتانی دیكه بده‌ن و ئاماژه به‌و ده‌ستكه‌وت و كارانه بكه‌ن كه له دوای راپه‌ڕینه‌وه به‌ده‌ست هاتوون".
راشیگه‌یاند: "ئێمه خاوه‌نی ئه‌و ده‌ستكه‌وت و پێشكه‌وتنانه‌ین كه هێشتا خاوه‌ن ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ نین، به‌ڵام توانراوه ببینه خاوه‌ن ژماره‌یه‌ك یاسای گرنگ، كه له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌شدا بوونیان نییه".




