دیاری حوسێن: ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت دڵی خه‌ڵكی سلێمانی خۆش كردووە

سلێمانی-KDP.info- یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی سلێمانی- هه‌ڵه‌بجه- ڕاپه‌ڕین، باس له هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌ت بۆ خزمه‌تكردنی شاری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان دەکات و ده‌ڵێت: "پارتی به پشتیوانیكردنی به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت، ده‌یه‌وێت ده‌ستی ئاوه‌دانی بخاته سلێمانییه‌وه".
دیاری حوسێن، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "به درێژایی ئه‌و بارودۆخه‌ی له سلێمانی هاتووه‌ته پێشه‌وه، حكوومه‌ت نه‌یتوانیوە وه‌ك پێویست خزمه‌تی سلێمانی بكات، بەڵام ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ئێستا سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ ناو شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌ستی پێكردووه، هه‌نگاوێكی زۆر باشه و له واقیعدا ئه‌مه دڵی خه‌ڵكی سلێمانی و كه‌سوكاری شه‌هیدانی پێ خۆش بووه و خه‌ڵكه‌كه هه‌مووی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن، كه حكوومه‌ت زیاتر كار بكات و بێته پێشه‌وه".
دیاری حوسێن گوتیشی: "ئه‌وه‌ی گرنگه حكوومه‌تی خۆجێیی سلێمانی كارئاسانی بۆ حكوومه‌ت بکەن، چونکە حكوومه‌ت به بڕوای ئێمه ئەو هەنگاوانەی ناونی، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی باشی هه‌بووه له‌ناو خه‌ڵك و داواكارم ئه‌م جاره له خه‌ڵكی سلێمانی كه ئه‌و چه‌واشه‌كاری و میدیا زه‌به‌لاحه‌ی له دژی پارتی له‌م سنووره خراوه‌ته گه‌ڕ، كار نه‌كات و واقیعی ئاوه‌دانی و خزمه‌تی هه‌ولێر و دهۆك له سلێمانیش ڕه‌نگ بداته‌وه".
دەشڵێ: "هەروەکو چۆن حكوومه‌ت له هه‌ولێر و دهۆك خزمه‌ت ده‌كات، ده‌بێت رێگری نه‌كرێت له‌وه‌ی ئه‌و خزمه‌ته بگوازرێته‌وه بۆ سلێمانی، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی سلێمانی له‌و ئاوه‌دانییه بێبه‌ش نه‌بێت، کە قوربانیی خه‌ڵكی سلێمانی شیاوی خزمه‌تكردنه و هه‌ڵه‌بجه‌ش قوربانیی گه‌وره‌ی داوه، ئێستاش ده‌یڵێمه‌وه، ئه‌و خزمه‌ته‌ی له هه‌ڵه‌بجه كراوه پارتی كردوویه‌تی بۆ ئه‌م شاره".
یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی سلێمانی - هه‌ڵه‌بجه - ڕاپه‌ڕین، ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "سه‌رۆكی حكوومه‌ت له چاوپێكه‌وتنێكدا فه‌رمووی كه ئه‌و نایه‌وێت ته‌نیا سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌ولێر و دهۆك بێت، بەڵکو ده‌یه‌وێت سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم به گشتی بێت و له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانیشدا پارتی ده‌بێت قورسایی خۆی به‌گه‌ڕ بخات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین زۆرترین كورسیی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان به‌ده‌ست بهێنین، تا بتوانن به‌شداربین له حكوومه‌تی خۆجێیی، تا ئه‌و كاته یه‌ك حزب هه‌موو ده‌سه‌ڵاتی نه‌بێت و قۆرخی هه‌مووشتێك بكات، بۆ ئه‌وه‌ی حزبه‌كانی دیكه‌ش چاو‌دێر بن پارتی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له سنووری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ڕانیه و گه‌رمیان كورسیی باش ده‌هێنێت و به‌شدار ده‌بین له حكوومه‌تی خۆجێیی له سلێمانی و به‌پێی به‌ركه‌وته‌ی ده‌نگه‌كانمان داوای پۆسته ئیدارییە‌كان ده‌كه‌ین".




