٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پۆلیسی هەولێر لە ڕێگەی KDPیەوە هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، کە لە کاتی بوونی هەر ڕووداوێکی نەخوازراو، یان حاڵەتێکی نایاسایی و نائاسایی، پەیوەندی بە هێڵە گەرمەکانیانەوە بکەن.

نەقیب (کارزان ساڵح مشیر)، وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر، تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: "هاووڵاتیانی خۆشەویستی پارێزگای هەولێر و دەوروبەری و هەروەها سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان ئاگادار دەکەینەوە، لە کاتی بوونی هەر ڕووداوێکی نەخوازراو، یان حاڵەتێکی نایاسایی و نائاسایی، پەیوەندی بە هێڵە گەرمەکانی پۆلیسی هەولێرەوە بکەن".

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستە ڕوو: "دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتیان کە لە پێناو چەسپاندنی سەروەریی یاسادا شەو و ڕۆژ لە ئەرکداین و سەر و سامانی هاووڵاتیانیش پارێزراوە".

دەشڵێ: "خۆشبەختانە پەیوەندی و هەماهەنگییەکی باش لە نێوان پۆلیس و هاووڵاتیاندا دروست بووە و کامێراکانی چاودێریش لە هەموو شوێنە گشتییەکان دانراون و تۆمەتباران هەرگیز لە دەستی یاسا ڕزگاریان نابێت و دەستگیر دەکرێن".

 

ژمارەی هێڵە گەرمەکانی پۆلیسی هەولێر:

07508088080

066134

134

 

ئومێد بابان

 

هەواڵی پەیوەندیدار