له قه‌زای سێمێل 22 پڕۆژه‌ی نوێ ئه‌نجام ده‌درێن

سێمێل-KDP.info- حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕەزامه‌ندی نیشانداوه بۆ جێبه‌جێكردنی 22 پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ قه‌زای سێمێل و قایمقامی قه‌زاكه‌ش ده‌ڵێ: له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا جێبه‌جێ دەكرێن.
خه‌لیل مه‌حموود، قایمقامی سێمێل به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ئێستا 23 پڕۆژی خزمه‌تگوزاری له سنووری قه‌زاكه‌مان جێبەجێ دەکرێن و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا به‌شی زۆریان ته‌واو ده‌بن، ئه‌و پڕۆژانه کە زۆربەی کەرتەکان دەگرێتەوە به گوژمه‌ی زیاتر له 53 ملیار دینار ئه‌نجام ده‌درێن.
قایمقامی سێمێل ده‌شڵێت: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ جێبه‌جێكردنی 22 پڕۆژه‌ی دیكه‌ی خزمه‌تگوزاری ڕەزامەندی نیشانداوە، ئێستا خه‌ریكی ته‌واوكردنی ڕێكاره‌كانین بۆ ده‌سپێكردنیان.
خه‌لیل مه‌حموود ڕوونیکرده‌وه: ته‌واوبوونی ئه‌و 45 پڕۆژه‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ر شارۆچكه‌ی سێمێل و ده‌وروبه‌ری ده‌بێت، چونكه پڕۆژه‌كان بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكن و هاووڵاتییانی ده‌ڤه‌ره‌كه لێیان سوودمه‌ند ده‌بن.
قائید میرۆ




