جه‌بار یاوه‌ر: هێشتا داعش مه‌ترسییه بۆسه‌ر عێراق و ناوچه‌كه

هه‌ولێر ـKDP.info- ئه‌مینداری گشتی پێشووی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێیوایه هێشتا داعش مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ئاساییشی عێراق و ناوچه‌كه، هاوكات ئاشكرای كرد، نزیكه‌ی 15هه‌زار چه‌كدار و فه‌رمانده‌ی داعش له‌نێو زیندانه‌كان خه‌ریكی خۆ ڕێكخستنه‌وه‌ن.
فه‌ریقی یەکەم جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی پێشووی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: داعش تا ئێستاش هه‌ڕه‌شەیە له‌سه‌ر ئاساییشی عێراق و سووریا و زۆربەى وڵاتەکانى دیكه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستى وەکو میسر و ئێران، پێم وایە داعش هەڕەشەى بۆ وڵاتانی ئه‌ورووپا و ئه‌فریقاش هەیە، ڕاستە له كۆتایی ساڵی 2017 ئه‌و ئیمارەته‌ی داعش له عێراق و سووریا دایمه‌زراندبوو له‌ناوچوو، به‌ڵام هێشتا داعش وه‌ك ڕێكخراوێکى تیرۆریستی ماوه.
لەبەر ئەوەى ڕێکخراوی داعش گۆڕانكاری دروست كردووه و به‌شێوه‌ی گرووپی بچووك بچووك له عێراق و سووریا و زۆر وڵاتی ئەوروپا جووڵه ده‌كات و به‌رده‌وامه له‌سه‌ر كرده‌وه تیرۆرستییه‌كانی، داعش ئێستا به جۆرێكی جیاواز له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی چه‌قۆ و ئۆتۆمبێل و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ده‌ستی خۆی ده‌وه‌شێنێت و بەهێزە!
فه‌ریقی یەکەم جه‌بار یاوه‌ر گوتیشى: له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش هاوپه‌یمانێتییەکى نێوده‌وڵه‌تی به به‌شداری 70 وڵات دژى داعش دروستبوو، به‌ڵام ئێستا هاوپه‌یمانێتییه‌ك نییه بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی فكری داعش، ئه‌مه‌ش هۆكاره تا داعش بتوانێت بیروباوەڕە تیرۆریزمییەکەى له‌ناو مێشكی زۆر كه‌س بڵاو بکاتەوە، جگە لەمە داعش په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامیشی له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپانه هەیە کە هه‌ڵگری هەمان بیروباوەڕن.
فه‌ریقی یەکەم جه‌بار یاوه‌ر ڕوونی کردەوە: هه‌بوونی هه‌ندێ كه‌مپی وه‌ك هۆل، بۆمبی ئاماده‌كراون، به‌پێی ئاماره‌كانیش هه‌زاران كه‌سی تێدا ده‌ژیین و هه‌ڵگری فكری داعشن، به‌پێی ڕاپۆرتێك 30هه‌زار گه‌نج له‌و كه‌مپانه به‌ره‌و ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵی ده‌ڕۆن کە كه‌سوكاری داعشن، هۆكارێكی دیكه‌ی مانه‌وه‌ی داعش ئه‌و وڵاتانه‌ن کە داعشیان لێوه هاتووە، ئاماده نین چەکدارە داعشەکان وەربگرنەوە.
یاوه‌ر سەبارەت بە مه‌ترسییه‌كی دیكه‌ی داعش گوتی: مه‌ترسییه‌كى دیكه‌ى به‌هێزبوونی داعش بۆ ئەو هه‌موو بەندکراوانە ده‌گه‌ڕێته‌وه له زیندانه‌كانی عێراق و سووریا و وڵاتانی ناوچه‌كه هه‌ن و به‌پێی ئاماره‌كان 10 هه‌تا 15 هه‌زار چه‌كدار و فه‌رمانده‌ی داعش له‌ناو زیندانه‌كان هەنە و خه‌ریكی خۆ ڕێكخستنەوەن.
له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا فه‌ریقی یەکەم جه‌بار یاوه‌ر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: هه‌رچه‌نده ئه‌و هۆكارانه‌ی باسمكرد ڕاستیی حاشا هه‌ڵنه‌گرن بۆ مانه‌وه‌ی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قه‌باره‌ی چالاكییه‌كانی داعش به‌رته‌سك بووه‌ته‌وه و توانای ماددیان به‌راورد به سه‌ره‌تای په‌یدابوونی کەمتر بووەتەوە.
قائید میرۆ




