٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سوپاسنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێک ئاراستەی حزب و لایەنە کوردستانی و کەسایەتییەکان و هەر چوار پارچەی کوردستان دەکات.

ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:

سوپاسنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە                                                              

بە ناوی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، سوپاس و پێزانینمان ئاراستەی سەرۆک و سکرتێر و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی حزب و لایەنە کوردستانی و عێراقییەکان و کەسایەتی و سیاسەتمەدار و حزبە تێکۆشەرەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان دەکەین.

هەروەها سوپاسی نوێنەرایەتیی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و دامەزراوەکانی دەوڵەت و ڕێکخراوەکان و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ناوەند و دامەزراوە زانستی و میدیاییەکان و کەسایەتییە ئایینی و کۆمەڵایەتی و ئەکادیمییەکان و نوێنەرانی پێکهاتەکان و خەڵکی خۆڕاگر و وەفاداری کوردستان و سەرجەم ئەو کەس و لایەنانە دەکەین، کە لە بیرەوەری ١٦ی ئاب، حەفتا و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتیمان بە پەیام و پیرۆزباییەکانیان بەشداربوون لە بەرز ڕاگرتنی ئەو یادە پیرۆزە. پەیامەکانتان بۆ جەنابى سەرۆک (مەسعوود بارزانى) و مەکتەبی سیاسیی پارتیمان لەو بیرەوەرییە شکۆدارەدا، کە هەڵگری گیانی برایەتی و هاوخەباتی بوون، مایەی سوپاسگوزاری و پێزانینیی زۆرمانە.

ئومێدەوارین هەموو لایەک بە یەک گوتار و ئیرادەی سیاسیی هاوبەش هێز و تواناکانمان یەک بخەین بۆ پتەوکردنی هاوڕیزیی و یەکدەنگیی هێز و لایەنە سیاسییەکان لە پێناو بەدیهێنانی ئامانجە ڕەواکانمان و چەسپاندنی بنەماکانی دیموکراسیی و پێکەوەژیان و سەقامگیری سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی.

هاوکات دەستخۆشی و سوپاسی گەرمی پێشمەرگە قارەمانەکان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و کادیر و ڕاگەیاندنکار و ئەندام و لایەنگر و دۆست و جەماوەری دڵسۆزی پارتیمان دەکەین، کە بەرپرسانە و سەبەرزانە یادی دامەزراندنی پارتەکەیان بە چالاکیی جۆراوجۆر و بەتایبەتی لە ڕێگەی دامودەزگاکانی ڕاگەیاندن و سۆشیالمیدیاوە شکۆدار و پیرۆزتر کرد.

جارێکی دیکە سوپاسگوزاریمان دەردەبڕین، هەر سەرکەوتوو و سەرفراز بن.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٥ـی ئابی ٢٠٢٤

 

هەواڵی پەیوەندیدار