پهیامى سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له یادى ئهنفالى بادیناندا

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە 36ـەمین ساڵیادی قوربانییانی ئەنفالی بادینان پەیامێکی بڵاوکردەوە.
دهقی پهیامی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان:
ئەمڕۆ بە ڕێز و شکۆوە یادی قوربانییانی ئەنفالی بادینان دەکەینەوە، کە سی و شەش ساڵ لەمەوبەر، لە دوا قۆناغی شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفال، ڕژێمی بەعس، هەزاران مرۆڤی بێتاوانی دەڤەری بادینانی شەهید و بێسەروشوێن کرد، سەدان گوندی ئەو ناوچەیەشی وێران کرد، کە سەرەنجام بووە هۆی ئاوارەبوونی دەیان هەزار کەس.
ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم تاوانە قێزەونانە، قڕکردن و جێنۆسایدکردنی گەلی کوردستان بوو، بەڵام تاوانباران و ئەنجامدەرانی ئەم کۆمەڵکوژییانە، نەیانتوانی ئیرادە و خواستی ئازادیخوازانەی گەلی کوردستان لەناوببەن.
لەم یادەدا، دووپاتی دەکەینەوە کە پێویستە حکوومەتی فیدراڵ، ئەرکی یاسایی و ئەخلاقیی خۆی جێبەجێ بکات و بە شێوەیەکی شایستە، بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانی دەستی ڕژێمی پێشووی عێراق قەرەبوو بکاتەوە. لەمبارەیەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵەکانی بەردەوام دەبێت و هەرچی لە تواناشیدا بێت بۆ خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان درێخی ناکات.
سڵاو لە گیانی پاکی ئەنفالکراوانی بادینان و گشت شەهیدانی کوردستان.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
2024/8/25




