٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی سەرۆك بارزانی لە یادی سی و شەش ساڵەی ئەنفالی بادینان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی لە پەیامی 36ـەمین ساڵیادی ئەنفالکردنی بادینان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: پێداگریی لەسەر مافە ڕەواكانی گەلەكەمان دەكەینەوە، ئەو تاوانانە نابێ لەیاد بكرێن و پێویستە دەوڵەتی عێراق قەرەبووی جینۆساید و تاوان و هەموو ئەو ستەمكارییانە بكات كە لە دژی میللەتەكەمان کراون.

دەقی پەیامەكەی سەرۆك بارزانی لە یادی سی و شەش ساڵەی ئەنفالی بادینان..

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

سی و شەش ساڵ لەمەوبەر لە بیست و پێنجی ئابی 1988 هەتا شەشی ئەیلوولی 1988 لەدرێژەی زنجیرە تاوانەكانی ڕژێمی عێراق لەدژی خەڵكی كوردستان، بەشێكی زۆری ناوچە و گوندەكانی دەڤەری بادینان، لە لایەن هێزەكانی ڕژێمی ئەو كاتی عێراقدا كەوتنە بەر شاڵاوی نامرۆڤانەی كیمیابارانكردن و گرتن و كوشتن و ڕاگواستن و ئەنفالی هاووڵاتیانی بێ تاوان.

لە ئەنجامی ئەو تاوانە نامرۆڤانەیە بە هەزاران هاووڵاتیی كوردستان شەهید و بێ سەروشوێن و ئاوارە كران و سەدان گوندیش خاپوور بوون. ئامانجی ئەو تاوانەی ڕژێمی پێشووی عێراق شكاندنی ئیرادەی گەلی كوردستان بۆ پشتیوانیكردنی شۆڕش و درێژەپێدان بە سیاسەتی گۆڕینی دیموگرافیی كوردستان بوو.

لە ساڵیادی ئەنفالی بادیناندا سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی ئەو تاوانە و هەموو شەهیدانی كوردستان دەنێرین و بە توندیش پێداگری لەسەر مافە ڕەواكانی گەلەكەمان دەكەینەوە. ئەو تاوانانە نابێ لەیاد بكرێن و پێویستە دەوڵەتی عێراق قەرەبووی جینۆساید و تاوان و هەموو ئەو ستەمكارییانە بكات كە لەدژی میللەتەكەمان ئەنجام دراوە.

 

مسعود بارزانی

25ی ئابی 2024

 

هەواڵی پەیوەندیدار