٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە بەرپرسى نووسینگەى پەیوەندییەکانى یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  ئه‌مڕۆ شەممە 8/24، مەسروور بارزانی، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ تۆرکیلد بیوگ، بەرپرسى نووسینگەى پەیوەندییەکانى یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان کرد، کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو.

سەرۆکی حکوومەت، وێڕای سوپاسکردنی هاوکاری و پشتیوانیی یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان، پێزانینیشی بۆ ڕۆڵی بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپا لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕی.

بەرپرسى نووسینگەى پەیوەندییەکانى یەکێتیی ئەوروپا، جەختی لە بەردەوامبوونی کار و چالاکییەکانیان و درێژەدان بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا و لەمبارەیەوە ئاماژە بە گرنگیی بەشداریی چاودێرانی نێودەوڵەتی و یەکێتیی ئەوروپا بەتایبەتی کرا، بۆ ئەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و دوور لە پێشێلکاری و ساختەکاری بەڕێوە بچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار