یوسف شوانی: پارتی هه‌میشه خه‌می چه‌مچه‌ماڵی بووه

چه‌مچه‌ماڵ-KDP.info- به‌رپرسی لقی 19ی پارتی له چه‌مچه‌ماڵ پێی وایه، پارتی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خزمه‌تی زۆریان به ده‌ڤه‌ری چه‌مچه‌ماڵ كردووه، ده‌شڵێ: مه‌سروور بارزانی خۆی چاودێری پڕۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په ده‌كات.
یوسف شوانی، به‌رپرسی لقی 19ی پارتی له چه‌مچه‌ماڵ به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: پارتی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه چاویان بڕیوه‌ته ئه‌وه‌ی زۆرترین خزمه‌ت به‌و ناوچانه بکەن کە قوربانیان داوه، یه‌كێك له‌و ده‌ڤه‌رانه‌ش سنووری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵه، پارتی و حكوومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام له خه‌می ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی ئێمه‌دا بوونه.
به‌رپرسی لقی چه‌مچه‌ماڵ گوتیشی: ده‌یان پڕۆژه له‌و سنووره جیبه‌جێ كراون، له‌وانه، دابینكردنی زه‌وی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌د قه‌ره‌وێله‌یی چه‌مچه‌ماڵ، پڕۆژی ڕێگای ده‌ڤه‌ری سه‌نگاو و كردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی پاسپۆرتی چه‌مچه‌ماڵ، چه‌ندین ڕێگا و شه‌قامیش لە ناوچه‌كه قیڕتاو كراون، سنووره‌كه‌مان كێشه‌ی كه‌مئاوی هەبووه، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردن، مه‌سروور بارزانی خۆی چاودێری پڕۆژه‌كه ده‌کات.
یوسف شوانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: ئێمه وه‌ك لقی پارتی له سنووره‌كه به‌رده‌وام له نێو خه‌ڵكین و بووینه‌ته پردێك له‌نێوان جه‌ماوه‌ری سنووره‌كه و سه‌ركردایه‌تی پارتیمان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وام كێشه و گرفته‌كانی خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵمان گه‌یاندووەته لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار.
قائید میرۆ




