ڕێگای (باعه‌درێ.دهۆك) هه‌مووی ده‌كرێته ئوڤه‌ر پاس و ئه‌نده‌ر پاس

دهۆك- -kdp.info ڕێگای (باعه‌درێ_دهۆك) چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردن و به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێگاوبانی دهۆكیش ده‌ڵێ: به ته‌واوبوونی پڕۆژه‌كه ڕێگای هه‌ولێر بۆ دهۆك هه‌مووی ده‌بێته دوو ساید.
خه‌دیجه محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێگاوبانی دهۆك به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ڕێگای (باعه‌درێ بۆ دهۆك) 26 كیلۆمه‌تره و له ناحیه‌ی باعه‌درێ ده‌ست پێ ده‌كات بۆ دووسایدی دهۆك له ناوچه‌ی ئێتووت، پڕۆژه‌كه له‌ماوه‌ی سێ ساڵدا جێ به‌جێده‌كرێت، چونكه ناوچه‌یه‌كی شاخاوییه و زۆر گوند ده‌كه‌ونه سه‌ر ڕێگاكه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێگاوبانی دهۆك گوتیشی: پڕۆژه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه جێبه‌جێ ده‌كرێت، هه‌رچه‌نده ناوچه‌كه به‌رزونزمی زۆری تێدایه، به‌ڵام هه‌مووی ده‌كرێته ئوڤه‌رپاس و ئه‌نده‌رپاس، هیچ وه‌ستانێك له ڕێگاکە نامێنێت.
خه‌دیجه محه‌مه‌د ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: به ته‌واوبوونی پڕۆژه‌كه ڕێگای سه‌ره‌كی (هه‌ولێر_دهۆك) هه‌مووی ده‌بێته دوو ساید، پێشتر به‌هۆی هه‌بوونی پێچی زۆر ڕووداوی هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگاكه ڕوویان دەدا، ئه‌وه ڕووداوانەش نامێنن.
قائید میرۆ




