پارتی، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (بێریڤان کەمال فەتاح ئاغا) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو (بێریڤان کەمال فەتاح ئاغا) دەكات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو (بێریڤان کەمال فەتاح ئاغا)
بۆ بەڕێزان/ خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو (بێریڤان کەمال فەتاح ئاغا)
بە دڵگرانیەوە هەواڵی کۆچی دوایی، خوالێخۆشبوو خاتوو (بێریڤان کەمال فەتاح ئاغا)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
هیوادارین هاوخەمی دۆست و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆستتان بێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٤ی ئابی ٢٠٢٤




