٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزگاری هەولێر لە باره‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ی دەستییان پێ کراوە زانیارى ده‌خاته‌ڕوو

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت: چەندین پڕۆژە لە سنووری پارێزگای هەولێر دەستییان پێ کراوە، هەندێکیان لەسەروبەندی تەواوبووندان، هەندێکی دیکەشیان تا کۆتایی ساڵ تەواو دەبن.

ئه‌مڕۆ شەممە 24ـی ئابی 2024، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: ئێستا پرۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگه‌ی هەولێر-خەبات هەیە لەگەڵ دروستکردنی سەوزایی لە یەکتربڕی 120 مەتری لەڕێگەی هەولێر-مووسڵ، سەرباری ئەوەش پارکی ڕەشکین لە هەولێر، ئەویش کاری تێدا دەکرێت.

پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوە کرد "ڕێگەی گەزنە کە ڕێگەی سەرەکی هەولێر-دهۆکە  و پێشتر ئاستەنگێکی زۆری لەبەردەم هاتووچۆی هاووڵاتیاندا دروست کردبوو، ئێستا زۆر بەخێرایی کاری تێدا دەکرێت بۆ چاککردنەوە و قیرتاوکردنی. بە تەواوبوونیشی ئەو پڕۆژەیە ئاسانکارییەکی زۆر بۆ هاووڵاتییان دەکرێت، بەتایبەت بۆ ئەوانەی هاتووچۆی نێوان هەولێر و دهۆک دەکەن.

ئومێد خۆشناو گوتیشی: ئێستا پڕۆژەیەک لەسەر ڕێگەی هەولێر- پیرمام دەکرێت کە بۆ زستانی ئەمساڵ مەترسییەکانی لافاو لەو شوێنە کەم دەکاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگەی هەولێر- کۆیە کە لە کەسنەزان تاکوو گۆمەسپانە، چاک دەکرێتەوە و قیرتاو دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار