سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی نوێی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا دەکات

ھەولێر-KDP.info- ئهمڕۆ پێنجشەممە 8/22 مەسروور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له جەنەراڵ کێڤن لێیهی فەرماندەی گشتیی نوێی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و شاندێکی یاوەری کرد.
له کۆبوونەوەکەدا کە ستیڤ بیتنەر، کونسولی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، بارودۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و سووریا و هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی داعش و تیرۆر تاوتوێ کرا.
سەرۆکی حکوومەت وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان، پێزانینی هەرێمی کوردستانیشی بۆ بەردەوامبوونی پشتیوانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمان دووپاتکردەوە.
فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان، جەختی لە گرنگیی هاوبەشی و بەهاداریی خەباتی پێکەوەیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کردەوە.
پێشکەوتنەکانی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە و چاکسازییەکانی تایبەت بە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.




