مەکتەبی سیاسیی پارتی پیرۆزبایی لە بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی (٢٩)یەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، پیرۆزباییەکی ئاراستەی سکرتێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان كرد كه ئهمهی خوارهوه دهقهكهیهتی.
بەڕێزان سکرتێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان.
لە(٢٩)یەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین، هیوادارین لە خەبات بەردەوام بن بۆ دەستبەرکردنی مافەکانمان و سەقامگیری هەرێمی کوردستان.
لەم دەرفەتەدا دووبارە جەخت دەکەینەوە سەر هەماهەنگی و هاریکاری نێوانمان و سەرجەم پارت و هێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ پتەوکردنی بنەماکانی دیموکراسیی و لێکتێگەیشتن و بەرقەراربوونی ئاشتەوایی و پاراستنی دەستکەوتەکانمان.
هەمدیسانەوە پیرۆزباییتان لێدەکەین و، هەر سەرکەوتوو بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٢ی ئابی ٢٠٢٤




