سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی حزبی سیادە دەکات

هەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە 22ی ئابی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی حزبی سیادە بە سەرۆکایەتیی بەڕێز خەمیس خەنجەر کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی و دوا پەرەسەندن و هاوکێشەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەروەها بارودۆخی پارێزگای کەرکووک ئاڵوگۆڕ کرا.





