پارتی، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (خالید حەسەن فەقێ خدر) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی کەسایەتی ناسراوی شلێر و پێنجوین خوالێخۆشبوو (خالید حەسەن فەقێ خدر) دەكات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو (خالید حەسەن فەقێ خدر)
بۆ بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو ( خالید حەسەن فەقێ خدر)
بە غەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی، خوالێخۆشبوو (خالید حەسەن فەقێ خدر)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
هیوادارین هاوخەمی دۆست و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆستتان بێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢١ی ئابی ٢٠٢٤




