نێچیرڤان بارزانى داكۆكى له گرنگیى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2024/8/21 بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێز کلاودیۆ کۆردۆن جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی و یارمەتیدانی هەڵبژاردنەکان لە عێراق و سەرۆکی نێردەی یوونامی بە وەکالەت، كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ده‌رباره‌ى ئه‌ركى تیمى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ى له كاتى مانه‌وه‌یان له عێراق ماوه بیروڕایان گۆڕییه‌وه، هه‌روه‌ها دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانیان تاوتوێ كرد.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕینى سوپاس و پێ‌زانین بۆ ڕۆڵى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و هاوكارى و پشتگیری‌یان له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، جه‌ختى كرده‌وه كه هه‌ڵبژاردن بۆ ناو و پێگه و نوێكردنه‌وه‌ى ڕه‌وایه‌تیى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان زۆر گرنگ و پێویسته و جه‌ختى له به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌یه‌كى ده‌نگدانى پاك و ڕوون به به‌شداریى هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كان كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز كۆردۆن ستایش و پێزانینى تیمى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى بۆ ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و مامه‌ڵه‌ى دروست و واقعیانه‌ى له‌گه‌ڵ پرسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستاندا نیشان دا و پابه‌ندیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى به پشتگیرى له سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى ده‌نگدان دووپات كرده‌وه.
دوا كۆبوونه‌وه‌ى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن له سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




