مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (حاجی شەریف گوندەژۆری) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (حاجی شەریف گوندەژۆری) دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی.
بۆ بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (حاجی شەریف گوندەژۆری)
بەخەم و پەژارەوە ھەواڵی کۆچی دوایی، کەسایەتی ناسراوی دەڤەری باڵەکایەتی خوالێخۆشبوو (حاجی شەریف گوندەژۆری)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ھیوادارین ھاوخەمی دۆست و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆستتان بێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٠ی ئابی ٢٠٢٤




