سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له كونسوڵى گشتیى نوێى به‌ریتانیا كرد

ھەولێر-KDP.info- نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/8/20 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌ندرۆ بیزڵى، كونسوڵى گشتیى نوێى به‌ریتانیا له هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى به‌خێرهێنان و پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نیشان دا.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز بیزڵى، خۆشحاڵیى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كونسوڵى گشتیى وڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و پشتگیرى و خواستى به‌ریتانیاى بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژادرنى په‌رله‌مانى كوردستانیان به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا و هیوایان خواست پرۆسه‌ى ده‌نگدان سه‌ركه‌وتوانه به‌ڕێوه بچێت. هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.




