سەرۆکی دیوان پێشوازی لە باڵیۆزی بەنگلادش کرد

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە 2024/8/20، بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیهوه لە عێراق، پێشوازی لە بەڕێز محەمەد فەزڵ ئەلباری، باڵیۆزی بەنگلادش لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا کە بەڕێز فەلاح مستەفا، یاریدەدەری سەرۆک بۆ کاروباری سیاسەتی دەرەوە ئامادەی بوو، سەرۆکی دیوان، سوپاس و پێزانینی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئاراستەی بەڕێز ئەلباری کرد کە لە ماوەی کارکردنیدا وەک باڵیۆزی وڵاتەکەی لە عێراق، ڕۆڵی گرنگی لە ڕێکخستنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولادا گێڕاوە.
لای خۆیەوە باڵیۆز محەمەد فەزڵ ئەلباری، وێڕای دهربڕینى خۆشحاڵی بە پەیوەندی و دۆستایەتیی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، هەروەها هیوای بەردەوامی و فراوانبوونیانی خواست.




