حکوومەتی ھەرێم پڕۆژەی گەورە و ستراتیژی لە بواری پیشەسازی ئەنجام داوە

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان گوتی، حکومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەت گرینگی زۆر بە کەرتی پیشەسازی دەدەن و لەم کابینەیە چەندین پڕۆژەی گرنگ ئەنجامدراون و سێ ناوچەی پیشەسازی دروست کراون و بڕیارە کۆمەڵێک ناوچەی تازەش دروست بکرێن.
دکتۆر محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، لە چوارچێوەی گرنگی دانی کابینەی نۆ و بەتایبەت سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگی تایبەت بە کەرتی پیشەسازی دراوە و ھەرێمی کوردستان بتووانی ببێتە خاوەن پیشەسازی خۆی لە ھەموو بوارێکدا و بەڵگەش ئێستا ھەرێمی کوردستان خاوەن پڕۆژەی بەبازارکردنی گەنمی ھەیە بۆ ئارد وئەوەی لە گەنم بەرھەم دێت و ئێمە پشتگیری لێ دەکەین و گەورەترین کارگەی چیمەنتۆ لە ھەرێم دروست کراون و لەماوەیەکی نزیکدا ئەوەی دیکەش دەکەونە کار و لەم کابینەیە گەورەترین کارگەی شیش دروست کراوە لەسەر ئاستی عێراق لەبەرھەم ھێنانی شیش و چەندین پڕۆژەی کشتوکاڵی ئەنجامدراون وەکو کارگەی بەرھەمھێنانی جبس وفینگەر.
دکتۆر محەمەد شوکری گوتیشی، ھەر لەم کابینەیە سێ ناوچە یپیشەسازیمان دروست کردووە لە زاخۆ و دھۆک و سلێمانی و لە ماوەیەکی نزیکدا لە ھەولێر و ھەڵبجە و گەرمیان و سۆران و راپەرین و ئاکرێ و بەردەڕەش ناوچەی پیشەسازی دروست دەکرێن، ئەمەش لەچوار چێوەی گرینگی دانی سەرۆکی حکوومەت بە کەرتی پیشەسازی دایە.
بەپێی ئامارێکی دەستەی وەبەرھێنان لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان زۆرترین مۆڵەت بە پڕۆژەکان درابێت لە کەرتی پیشەسازی بووە کە ١١٤ پڕۆژە بەسەرمایەی ١١ملیارە١٣٣ ملیۆن و ٦٧٩ھەزار و ٥٢٨ دۆلارە.
بڵند ئیبراھیم




