ئومێد سەباح: پێویستە هەموو ھەوڵەکان چڕبکرێنەوە بۆ زیاتر خزمەتکردنی ھاووڵاتییانی دهۆک

دهۆک-KDP.info- سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەمیانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ پارێزگار و یەکە کارگێڕییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند: پێویستە ھەموو ھەوڵەکان چڕبکرێنەوە بۆ خزمەتکردنی زیاتری ھاووڵاتییانی دهۆک.
ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای دهۆک لەگەڵ عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک و یەکە کارگێڕییەکانی سنووری پارێزگاکە کۆبووەوە.
سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، ڕایگەیاند: "پێویستە ھەموو ھەوڵەکان چڕبکرێنەوە بۆ خزمەتکردنی زیاتری ھاووڵاتییان و ڕاپەڕاندنی کاروباری هاووڵاتیانی سنوورەکە".
لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایەسەر پەرەپێدانی زیاتر و خێراکردنی پڕۆژە خزمەتگوزاریەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و بە مەبەستی زیاتر خزمەتکردن بە سنوورەکە و ھاووڵاتیانی دەڤەرەکە.





