په‌رله‌مانتارێكی پارتی: سكاڵای كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌گه‌یه‌نینه به‌غدا

دهۆك-KDP.info- لیژنه‌ی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی له په‌رله‌مانی عێراق، سكاڵای كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌گه‌یەنێته حكوومه‌تی فیدڕاڵ، ئه‌ندامێکی فراكسیۆنی پارتیش ده‌ڵێ: ئه‌وه‌ی له توانا‌مان دابێت بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان درێغی ناكه‌ین.
د.خه‌لیل غازی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانییانی سیاسی هەرێمی کوردستان، له به‌غدا کێشەیان هەیە، ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق نووسینگه‌مان له شاری دهۆك كردووەته‌وه و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی ده‌ستمان كردووه به وه‌رگرتنی سكاڵای هاووڵاتییان، هه‌ر كه‌سێك له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی كێشه‌یان هه‌بێت ده‌توانێت سكاڵای خۆی بگەیەنێتە ئێمە، پێشتریش سكاڵای ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیمان گه‌یاندووەته به‌غدا، ئێستاش ئەوەی لە توانا‌مان دابێت بۆ خه‌ڵكی خۆمان درێغی ناكه‌ین بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كانیان.
جێگەی ئاماژەیە، ژمارەیەکی زۆری کەسوکاری شەھیدان و زیندانیان، لەبابەت شایستە داراییەکان سکاڵایان ھەیە لەوەتەی مووچەو شایستە داراییەکان لە بەغداوە دێت، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی شایستە داراییەکانیان ئەم سکاڵایەنە دەگەینرێنە بەغدا.
قائید میرۆ




