گوته‌بێژی حكوومه‌ت بۆ KDP: گۆڕانكاریی زۆر گه‌وره له‌م كابینه‌یەدا روویان داوه

هەولێر-KDP.info- گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، باس له گرنگیی پرۆژه‌كانی حكوومه‌ت بۆ خه‌ڵكی كوردستان دەکات و ئاماژه به‌وه ده‌دات، له‌م كابینه‌یه‌دا به‌بێ جیاوازی خزمه‌تی هه‌موو شار و شارۆچكه‌كان كراوه.
پێشه‌وا هه‌ورامانی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م كابینه‌یه‌دا سه‌لماندی كه كابینه‌ی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه و خزمه‌تكاری هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه به‌بێ جیاوازی له زۆربه‌ی ناوچه و شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان پڕۆژه‌ی گه‌وره و ستراتیژی ئه‌نجام دراون، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه هیچ دوودڵییه‌ك هه‌بێت، هه‌موو ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه به‌درۆ خرانه‌وه كه ده‌یانگوت ئه‌م كابینه‌یه جیاوازی له‌نێوان شاره‌كاندا دەکات، به ئیمكانیه‌ت و توانایه‌كی ماددیی زۆر كه‌م وێڕای هه‌موو فشاره‌كان، بینیمان له رانیه و له هه‌ڵه‌بجه و له سلێمانی و گه‌رمیان و بادینان و هه‌ولێر و هه‌موو شار و شارۆچكه‌كان جێده‌ستی ئه‌م كابینه‌یه دیاره و له زۆربه‌ی بواره‌كان توانیویەتی خزمه‌تی گه‌وره و پرۆژه‌ی گه‌وره ئه‌نجام بدات، کە له مه‌ودوایه‌كی دوورودرێژ ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌م كابینه‌یەش شتێكی جیاوازی هه‌یه كه دنیابینیی سه‌رۆكوه‌زیران ئه‌وه‌یه، باوه‌ڕی به پڕۆژه‌ی گه‌وره و ستراتیژییه، ئه‌ویش بنیاتنانی ژێرخانێكی به‌هێزه بۆ كوردستان".
هەورامانی گوتیشی: "پڕۆژه‌كانی حكوومه‌ت پینه‌وپه‌ڕۆ نه‌بوون، بۆ نموونه له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه داواكاریی مێژوویی ئه‌م پارێزگایه هه‌بوو، ئه‌ویش پردی توه‌قووت بوو، کە له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانه‌وه به‌ردی بناغه‌ی دانراوه، سه‌رۆكوه‌زیران دوو جار سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ی كردووه و پڕۆژه‌ی سایلۆی هه‌ڵه‌بجه‌ی كردووه‌ته‌وه و زۆر داواكاریی ئیداری هه‌بوون له پارێزگاكه جێبه‌جێی كراون، باشترین شایەتیش ئەو شایەتییەیە كه پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه دای كه گوتی ئێمه 9 داواكاریمان خسته به‌رده‌م سه‌رۆكوه‌زیران، هه‌مووی جێبه‌جێ كردن و ئه‌گه‌ر 20 داواكاریشمان بكردایه، هه‌مووی جێبه‌جێ ده‌كردن، کە بڕیاری داوه 500 كه‌س بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه دابمه‌زرێنرێت".
ناوبراو ڕوونیشی کردەوە: "خه‌ڵكی كفری ڕژابوونه سه‌ر شه‌قام و داوای كۆمه‌ڵێك خزمه‌تگوزارییان ده‌كرد، به فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران تیمێك پێك هێنرا هه‌موو داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ كران، هەروەها سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی كرد، لەوێ داوای شۆڕكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك ده‌سه‌ڵاتیان كردووه له رووی ئیدارییه‌وه، بینیمان دوای 10 رۆژ پارێزگاری سلێمانی هاته سه‌ر شاشه‌ی تیڤی و گوتی، ئه‌وه‌ی داوامان كردبوو هه‌مووی جێبه‌جێ كرا، ئه‌م به‌ده‌مه‌وه‌هاتنه و به‌ریه‌ككه‌وتنه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران له‌گه‌ڵ خه‌ڵك، كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی هه‌یه و خه‌ڵكیش ئێستا ئه‌وه‌یان بۆ روون بووه‌ته‌وه كه سه‌رۆكوه‌زیرانی خه‌ڵك مانای چییه."
پێشه‌وا هه‌ورامانی ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "گۆڕانكاریی زۆر گه‌وره روویان داوه له سه‌رده‌می ئه‌م كابینه‌یه‌دا و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی كوردستان زۆر دیاره و ئه‌م كابینه‌یه‌ش توانی بۆ یه‌كه‌م جار سیاسه‌تی ئاو دابڕێژێت، کە به شێوه‌یه‌كی جیددی له‌م رووه‌وه كاری كردووه و بیری له‌وه كردووه‌ته‌وه كه له داهاتوودا ئه‌گه‌ر گۆڕانكاریی كه‌شوهه‌وا كاریگه‌ری له‌سه‌ر زه‌وی دروست كرد، كوردستان ئه‌م كاریگه‌رییه له‌سه‌ری كه‌متر بێت، ئه‌مه‌ش به دروستكردنی پۆند و به‌نداو كه مه‌ترسیی زۆری ڕەوانده‌وه، هەروەها له بابه‌تی خۆراك زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان گرفتی سایلۆیان نه‌ماوه و به‌رهه‌می جووتیاران كاری له‌سه‌ر كراوه، سه‌رۆكوه‌زیران له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی وڵاتان جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئاماده‌ن هاوكارییان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می كشتوكاڵیی كوردستان بچێته ده‌ره‌وه، کە له زۆر بواردا به‌رهه‌می ناوخۆی كوردستان له خۆمان زیاتره و ده‌توانین بۆ ده‌ره‌وه بینێرین، وه‌ك گۆشتی سپی و هێلكه و په‌تاته و كۆمه‌ڵێك مادده‌ی خۆراكی و كوشتوكاڵی".
ده‌شڵێت: "له بواری وه‌به‌رهێنان رێژه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌م كابینه‌یەدا زۆر به‌رز بووه‌ته‌وه و پیشه‌سازی یه‌كێك بووه له ئامانجه‌كانی ئه‌م كابینه‌یه، کە فۆكسی زیاتر له‌سه‌ر كارگه و وه‌به‌رهێنان له بواری كشتوكاڵی و پیشه‌سازی بووه، فۆكسی ئه‌م كابینه‌یه ته‌نیا له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنانی خانووبه‌ره نه‌بووه، له سه‌رجه‌م كه‌رته‌كان وه‌به‌رهێنانی كردووه، بێگومان ئه‌م كارانه‌ی كراون خه‌ڵك شاهێدییان بۆ ده‌دات و بینومانه جێده‌ستی سه‌رۆكوه‌زیران دیاره و هیچ پڕوپاگه‌ندەیەک ناتوانێت له به‌رچاوی خه‌ڵك ونی بكات، له‌ناو ئه‌و هه‌موو فشار و نه‌بوونی پاره و ئه‌و گوشاره‌ی كراوه له‌م كابینه‌یه، باوه‌ڕ ناكه‌م هیچ هێزێك به‌رگه‌ی بگرێت، به‌ڵام به‌رگه‌ی گرت و به بەهێزییە‌وه مایه‌وه و به‌م فشارانه‌شه‌وه توانی خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان بكات، ئه‌وه‌ی زۆریش گرنگه زۆربه‌ی خاڵه‌كانی به‌رنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م جێبه‌جێ كراون و سه‌رۆكوه‌زیران به ئامانه‌ته‌وه له ماوه‌ی خولی كابینه‌ی حكوومه‌تدا توانی ئه‌و به‌ڵێنەی به خه‌ڵكی دابوو، جێبه‌جێی بكات".




