٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی بەردەڕەش دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی(٣)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی بەردەڕەش پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ڕادیۆکە کرد، ئەمەی خوارەوە دەقی پیرۆزباییەکەیە.

بەڕێزان / بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و ھونەرکاران و سەرجەم کارمەندانی ڕادیۆی بەردەڕەش

بە بۆنەی (٣)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی بەردەڕەش، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی ھێژا و بیسەرانی ئازیزی ڕادیۆکەتان دەکەین، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داھاتوو ھەنگاوی باشتر بنێن و لەو دەڤەرە ئازیزەدا زیاتر خزمەتی بواری ڕاگەیاندن بکەن و لە ئاست ئەو ئەرکە پیرۆزەتان بن.

ڕادیۆی بەردەڕەش لەو ماوەی تەمەنی کارکردنیدا توانیویەتی ڕۆڵی شیاوی خۆی ببینێ و لە خزمەت پەیامەکەی و خواست و ویستی ھاووڵاتییان دابێت، لەو دەرفەتەدا پشتیوانیی خۆمان بۆ زیاتر پێشکەوتنی ڕادیۆی بەردەڕەش دووپات دەکەینەوە و ھەر بەردەوام و سەرکەوتوو بن.

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

١٨ی ئابی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار