میری ئێزدییان لە کوردستان و جیهان پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی و پارتی دەکات

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی 78 ساڵەی دامەزراندنی پارتی و لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی، میری ئێزدییان لە کوردستان و جیهان، پیرۆزباییەکی ئاراستەی سەرۆک بارزانی و ئەندام و لایەنگرانی پارتی كرد.
میر حازم تەحسین بەگ، میری ئێزدییان لە کوردستان و جیهان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: بە بۆنەی 16ـی ئاب، ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕۆژی لەدایکبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی، پیرۆزبایی لە سەرۆک و هەموو ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەکەین.
میری ئێزدییان لە پەیامەکەی ئاماژەی بەوەشکردووە: هیوادارین لە خوای گەورە، ئەو ئاشتی و ئارامی و پێکەوەژیانەی لەنێوان ئایین و نەتەوە و پێکهاتەکانی کوردستان بپارێزێت.




