٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانتارێكی ڕووسیا له‌ ڕێگه‌ی KDPیه‌وه‌ باسی دووربینی سیاسەتی پارتی ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

ڕووسیا-KDP.info- بە بۆنەی 78مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵڕۆژی لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی، ئەندامێکی پەرلەمانی ڕووسیا دەڵێت، پارتی دیموکراتی کوردستان بە شێوەیەکی کاریگەر توانیویەتی پرسی کورد بگەیەنێتە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی و سەرنجی جیھان بۆ مافە ڕەواکانی گەلی کورد ڕابکێشێت.

میشا خالیدیان، ئەندامی پەرلەمانی ڕووسیا، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕۆڵی بەرچاوی پارتی لە ناساندنی دۆزی نەتەوەی کورد بە جیھان بەرز نرخاند و دەڵێت: پارتی دیموکراتی کوردستان بە شێوەیەکی کاریگەر توانیویەتی پرسی کورد بگەیەنێتە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی و سەرنجی جیھان بۆ مافە ڕەواکانی گەلی کورد ڕابکێشێت.

ئه‌و پەرلەمانتارەی په‌رله‌مانی ڕووسیا جەختی لەسەر گرینگیی ستراتیژیی ھەولێر و ھەرێمی کوردستان لە ناوچەکەدا کردەوە و ڕایگەیاند: بە ھۆی سیاسەتی دووربینانەی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ ھەولێر و کوردستان بوونەتە ناوەندێکی گرینگی سیاسی و ئابووری لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ئەمەش دەستکەوتێکی مەزنە بۆ گەلی کورد.

ھەروەھا خالیدیان ئاماژەی بە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی پارتی کرد و گوتی: پارتی دیموکراتی کوردستان توانیویەتی پەیوەندی دیپلۆماسی بەھێز لەگەڵ زۆربەی وڵاتانی جیھان دروست بکات، ئەمەش یارمەتیدەر بووە لە بەرزکردنەوەی پێگەی کورد لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، پەرلەمانتارەکە لە کۆتاییدا ھیوای خواست پارتی بەردەوام بێت لە ھەوڵەکانی بۆ بەدیھێنانی مافەکانی گەلی کورد و پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

 

کاروان باعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار