مەسروور بارزانى سەرەخۆشی لە كه‌سوكاری دکتۆر (تاریق زیا ئیکینجی) دەکات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرخۆشی خۆی ئاراستەی سیاسەتڤانی ناسراو و کەسایەتیی نیشتمان پەروەری کورد و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی تورکیا کرد.
دەقی پرسەنامەكه‌ی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و سیاسەتڤانی ناسراو و کەسایەتیی نیشتمانپەروەری کورد و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی تورکیا (دکتۆر تاریق زیا ئیکینجی)م بیست. پرسه و سه‌ره‌خۆشى قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كه‌سوكاری مامۆستا ئیکینجی ده‌كه‌م و هاوخه‌میانم.
خواى مه‌زن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌واییش بە هەمووان ببەخشێت.
مەسروور بارزانى
سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان




