٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دلاوەر زەنگی بۆ KDP: بڕیاری دامەزراندنی پارتی پێویستییەکی مێژوویی بوو

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆژئاوای کوردستان-KDP.info- ئەمڕۆ پارتی دیموکراتی کوردستان ٧٨ ساڵەی دامەزراندنی خۆی تێدەپەڕێنێت، سیاسەتمەدارێکی دیاری ڕۆژئاوای کوردستانیش ده‌ڵێ، بڕیاری دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرکردایەتی باوکی نەتەوەیی کورد، پێشەوای مەزن، مستەفا بارزانی، بۆ چارەکردنی دۆزی کورد و کوردستان پێویستییەکی مێژوویی بوو، پارتی ئەمە حەفتا و ھەشت ساڵە، لەسەر ڕێبازی بارزانی، بە شێوەیەکی بێوچان سەرکردایەتی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستانی کردووه‌ و تا ئێستاش لەسەر خەبات و تێکۆشانی خۆی بۆ بەدەستھێنانی مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان و بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان بە ھەموو شێوەیەک خۆڕاگربووە.

دلاوەر زەنگی، سیاسەتڤان و لێکۆڵەر له‌ ڕۆژئاوای كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: بە بۆنەی حەفتا و ھەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕۆژی لەدایکبوونی سەرۆکی مەزن مەسعوود بارزانی، پیرۆزبایی خۆم پێشکەش بە جەنابی سەرۆک و سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندامان و پشتیوانان و لایەنگرانی دەکەم، بەو ھیوایەی پارتی وەک ھەمیشە لە ڕێگەی پێشکەوتن و خەباتی بەردەوام بێت.

زەنگی گوتیشی: بێگومان بڕیاری دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرکردایەتی باوکی نەتەوەیی کورد، پێشەوای مەزن، مستەفا بارزانی، بۆ چارەکردنی دۆزی کورد و کوردستان پێویستییەکی مێژوویی بوو، پارتی ئەمە حەفتا و ھەشت ساڵە، لەسەر ڕێبازی بارزانی، بە شێوەیەکی بێوچان سەرکردایەتی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستانی کردووە و تا ئێستاش لەسەر خەبات و تێکۆشانی خۆی بۆ بەدەستھێنانی مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان و بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان بە ھەموو شێوەیەک خۆڕاگربووە.

ئەو سیاسەتڤان و لێکۆڵەرە مێژووی پارتی وەبیردێنێتەوە و دەڵێت: پارتی دیموکراتی کوردستان لە قۆناغە جیاوازەکانی خەبات و تێکۆشانیدا، تووشی زۆر ھەڕەشە و پیلانی دوژمن و نەیار و ڕۆژانی ڕەش و ناخۆشی بووە، بەڵام ھیچ کات دەستی لە مافەکانی گەلی کوردستان ھەڵنەگرتووە و ڕادەستی نەکردووە، چونکە سەرکردە و سەرۆک مەسعود بارزانی، ھەمیشە لەگەڵ پێشمەرگە قارەمانەکان لە بەرەکانی شەڕ بۆ بەرگریکردن لە شکۆ و سەربەرزی گەلی کورد و کوردستان ئامادە بووە.

 

كاروان باعه‌دری

هەواڵی پەیوەندیدار