ئه‌مڕۆ 10 ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساتی گوندی كۆجۆدا تێده‌په‌ڕێت

هه‌ولێر- kdp.info- ئه‌مڕۆ 10 ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساتی گوندی كۆجۆدا تێده‌په‌ڕێت، به‌رپرسێكی كوردی ئێزدیش ده‌ڵێ: ته‌نیا له گوندی كۆجۆ 750 كه‌س ڕفێندراون، تا ئێستا زیاتر له 700 كه‌سیان ڕزگار كراون.
ڕۆژی 3ی ئابی 2014 گوندی كۆجۆی ئێزدینشین له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش گه‌مارۆ درا، ڕۆژی 15ی ئابی هه‌مان ساڵ به شێوه‌یه‌كی دڕندانه و دوور له هه‌موو به‌هایه‌كی ئاینی و مرۆڤایه‌تی زۆربەی دانیشتوانی گوندی كۆجۆ زینده‌به‌چاڵ كران و به‌شێكیشیان ڕفێندران.
حوسێن قائیدی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی ڕزگاربووانی ده‌ستی داعش به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: به‌هۆی هێرشی گروپی تیرۆرستی داعش له ساڵی 2014، شه‌ش هه‌زار و 417 كه‌س ڕفێندرابوون، تا ئێستا سێ هه‌زار و 581 ڕزگار كراون و دوو هه‌زار و 500 كه‌سیش ماون.
به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی ڕزگاربووان گوتیشی: ته‌نیا له گوندی كۆجۆ 750 كه‌س ڕفێندرابوون، تا ئێستا زیاتر له 700 كه‌سیان ڕزگار كراون، سەبارەت بە گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی كوردانی ئیزدیش تا ئێستا 95 گۆڕ دۆزراونه‌ته‌وه.
حوسێن قائید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: كاره‌ساتی گوندی كۆجۆ ده‌رحه‌ق به هاووڵاتییانی سڤیل كارێكی دڕندانه‌ی تیرۆرستانی داعشه، دوای ده ساڵ گوندی كۆجۆ ئاوه‌دان كراوه‌ته‌وه و ئێستا خه‌ڵك تێیدا نیشته‌جێن، به‌ڵام نه‌چوونه‌ته‌وه گوندی پێشوو له شوێنێكی نزیك گوند نیشته‌جێ بوونە.
قائید میرۆ




