عه‌لی حوسێن باس له بۆچوونی پارتی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردن و كه‌ركووكه‌وه ده‌كات

سلێمانی-KDP.info- به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی سلێمانی -هه‌ڵه‌بجه - ڕاپەڕین، باس له بۆچوونی پارتی له‌سه‌ر كه‌ركووك ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات، ستراتیژیه‌تی پارتی بۆ سنووری مادده‌ی 140 روونه. ده‌شڵێت: "حكوومه‌تی هه‌رێم خزمه‌تی زۆری سلێمانی كردووه".
عه‌لی حوسێن ، ئه‌مڕۆ 15ی8ی2024 له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا له سلێمانی گوتی: "له كه‌ركووك په‌یامی ئێمه، په‌یامی پێكه‌وه‌یی بوو، پێمان وابووه هه‌م كورد و پێكهاته‌كانی دیكه وه‌ك عه‌ره‌ب و توركمان هه‌وڵ بده‌ین به لێکتێگه‌یشتنی هه‌موو لایه‌نه‌كان گرفتەکان چارە بکرێن، بۆ ئه‌وه‌ی ئیداره دروست بكرێت و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیی شاره‌كه بپارێزرێت، تا تووشی هه‌مان چاره‌نووسی ساڵی 2017 نه‌بینه‌وه کە لە كاتی دانانی پارێزگار رووبه‌ڕووی لایه‌نه‌كان بوویه‌وه له‌و شاره، له‌و ساڵه‌وه تائیستا به‌داخه‌وه هیچمان به‌ده‌ست نه‌هێنا".
حوسێن گوتیشی: "ئه‌وه‌ی ئێستا له كه‌ركووك هه‌یه، ده‌بێت سه‌یری ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی بكه‌ین، كه له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لانی عێراق و كوردستان بێت و ده‌بێت له شوێنی وا هه‌ستیار له روانگه‌ی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییەوە هه‌نگاو بنێین، نه‌ك به شێوه‌ی موزایه‌ده ناتوانین هه‌نگاو بنێین، ئێمه پێمان وایه كه‌ركووك و مادده‌ی 140 به گشتی هیچ لایه‌نێكی سیاسی به‌ته‌نیا ناتوانێت له‌وێ ئه‌و ئامانجانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و ناوه‌ڕۆكی مادده‌ی 140 جێبه‌جێ بكات، ئه‌و بابه‌تانه ده‌بێت له روانگه‌ی كوردستانییەوە مامه‌ڵه بكرێت و ئێمه ده‌مانویست بۆ ئه‌و پرسه یه‌ك بۆوچون بین، ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌كڕیزی بووین بۆ هه‌ڵبژاردنیش، به‌ڵام تێبینیمان هه‌بوو".
ناوبراو راشیگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ ئه‌وەدا بووین كه پارێزگارێكی كورد بۆ شاری كه‌ركووك بێت كه ته‌مسلی كورد بكات به‌گشتی، نه‌ك لایه‌نێكی سیاسی، چونكه لایه‌نێكی سیاسی به‌ته‌نیا له داهاتوو ناتوانێت به‌رگری له‌و پارێزگایه بكات، بابه‌ته‌كه كاك رێبوار ته‌ها نییه، ئه‌گه‌ر به‌ربژێرێكی حزبی پارتی یان شیوعی بووایه، ئه‌گه‌ر سه‌ر به‌لایه‌نێك بێت و هه‌موویان پشتیوانی بكه‌ن، به‌هێزتر ده‌بێت، به‌ڵام ئێمه شێوه‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و پارێزگایه له‌گه‌ڵی نین، پرسیار ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر كاك رێبوار ته‌ها بتوانێت ته‌عریب رابگرێت یان ئه‌و به‌رنامه سیاسییه جێبه‌جێ بكات، ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی عێراق كردوومانه بتوانێت مادده‌ی 140 جێبه‌جێ بكات، پێش هه‌موو لایه‌نێك ده‌ستخۆشی لێ ده‌كه‌ین و ئێمه پشتیوانی ده‌كه‌ین، به‌ڵام هه‌ر براده‌رێك نه‌یتوانی ئه‌و په‌یامه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌ركووك و كوردستان جێبه‌جێ بكات، ده‌بێته جێگای تێبینی نه‌ك بۆ پارتی، هی هه‌موو لایه‌نه‌كان و خه‌ڵكی كوردستان".
له‌باره‌ی پێگه‌ی پارتی له سلێمانی، عه‌لی حوسێن ئه‌وه‌ی خسته ڕوو: "ئێمه هه‌موو ناوچه‌كان به یه‌ك چاوسه‌یر ده‌كه‌ین له زاخۆ تا هه‌ورامان هه‌مووی كوردستانه، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین هه‌ڵبژاردنی پاك و بێگه‌رد بكرێت و هاووڵاتیان سه‌نته‌ری بڕیاردان بن له كوردستان، هه‌ر حزبێكیش ته‌عبیر له پێگه‌ی خۆی بكات و حكوومه‌تیش حكوومه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بێت، نه‌ك هی ناوچه‌یه‌كی دیاریکراو، به‌و ئیمكانیه‌تیه‌ی حكوومه‌ت به‌بێ جیاوازی به دادپه‌وه‌ری خزمه‌تی كوردستان بكات".
ده‌شڵیت: "پارتی دیموکراتی كوردستان ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی حكوومه‌ت هی ئه‌وه، کە كاك مه‌سروور بارزانییه و به‌رنامه‌ی پارتی سه‌رتاسه‌ری بووه، دوو به‌رنامه هه‌بووه بۆ كاركردن، به‌رنامه‌یه‌كی لامه‌ركه‌زی هه‌بووه ئیداره‌ی سلێمانی خۆیان داوایان كرد، كه ئه‌و كات نه‌وتی کوردستان هه‌بوو له %83ی پاره‌ی مووچه له‌سه‌ر فرۆشتنی نه‌وت بوو له %17 له‌سه‌ر بودجه‌ی لامه‌ركه‌زی بوو و دیاریش بوو چه‌ند بوو و ئێمه پێمان وابوو هه‌ر ناوچه‌یەك پاره‌ی داهاتی خۆی بۆ خۆی خه‌رج بكات، ئه‌گه‌ر ناوچه‌یه‌ك پاره‌ی خۆی بۆ سنووری خۆی خه‌رج نه‌كردووه، با خه‌ڵك پرسیار له‌وانه بكه‌ن ئێستاش حكوومه‌تی هه‌رێم به‌رنامه‌ی هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێت ئیداره‌ی سلێمانی ئه‌و رۆڵه ببینێت، چونكه ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی ناوخۆ ئه‌و رۆڵه نه‌بینێت، ئه‌وه زۆر جار ڕه‌نگه كۆسپیش بۆ حكوومه‌ت درووست بكات".
عەلی حوسێن ڕوونیشی کردەوە: "هیوادارم له داهاتوو له حكوومه‌تی خۆجێییدا ئه‌و حزبانه‌ی رۆڵیان هه‌یه و زۆرترین ده‌نگ ده‌هێنن، له حكوومه‌تی خۆجێییدا به‌شداری بكه‌ن و له‌ئاینده‌ش ده‌بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌وڵ بده‌ین به‌یه‌كه‌وه بین پێمان وایه ئه‌و جیاوازیه‌یه له ئیداره‌ی خۆجێیی بووه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی لایه‌نه‌كان هه‌ست به غه‌در بكه‌ن كه خزمه‌تیان ناكرێت ئه‌مه‌ش زیاتر له سلێمانی ره‌نگی داوه‌ته‌وه، ره‌نگه له شوێنه‌كانی دیكه‌ش خه‌ڵكی دیكه تێبینی هه‌بێت، بۆیه له حكوومه‌تی داهاتوو پێمان وایه ده‌بێت حكوومه‌ت سه‌رتاسه‌ری بێت بۆ ئه‌وه‌ی هیچ هاووڵاتیه‌ك هه‌ست به‌وه نه‌كات له‌به‌ر ئینتمای سیاسی خزمه‌تی ناكرێت".




