مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سادق حاجی محەممەد بریفکی) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سادق حاجی محەممەد بریفکی) دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی
بۆ بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سادق حاجی محەممەد بریفکی)
بە خەم و پەژارەوە ھەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین، خوالێخۆشبوو (سادق حاجی محەممەد بریفکی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان لە ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ھیوادارین دڵنەوایی دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناسۆریتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆست و ناخۆشیتان بێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٤ی ئابی ٢٠٢٤




