ئاماری وردی پڕۆژەکانی کابینەی نۆیەم لە پارێزگای دھۆک

دھۆک -KDP.info- لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە پارێزگای دھۆک ٩٤٧ پڕۆژە بە سەرمایەی ٢ترلیۆن و ٧٢٧ملیار دینار پڕۆژە لە چەندین سێکتەری جیاجیا ئەنجامدراون.
بەپێی ئامارێک کە تایبەت بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان نێردراوە، لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە کۆمەڵێک سێکتەری جیاجیا ٩٤٧ پڕۆژە بە گوژمەی دووترلیۆن و حەفت سەد و بیست و حەفت ملیار دینار ئەنجامدراون، بە جورێک، لە کەرتی ڕێگاوبان ٤١١ پڕۆژە بە گوژمەی ٨٥٠ملیار دینار، کەرتی کارەبا ١٦٤ پڕۆژە بە گوژمەی ٢٩٥ملیار دینار، کەرتی ئاو ١١٠ پڕۆژە بە گوژمەی ٢٠٤ملیار دینار، کەرتی تەندروستی ٢٨ پڕۆژە بە گوژمەی ٨٠ملیار دینار، کەرتی پەروەردە ١٢٣ پڕۆژە بە گوژمەی ٢٩ملیار دینار، کەرتی کشتوکاڵ و بەنداو ٢٦ پڕۆژە بە گوژمەی ٢٧ملیار دینار و کەرتی دیکە ٢٠ پڕۆژە بە گوژمەی ١٣٤ ملیار دینار، لەوانە ٨٨٢ پڕۆژە بە گوژمەی ترلیۆنێک و ٦٣٨ملیار دینار ڕاستەوخۆ لەلایەن حکوومەت ئەنجامدراون، ٦٥ پڕۆژەش بە گوژمەی ترلیۆنێک و ٨٩ملیار دینار بەڕێوەبەرایەتی وەبەرەھێنانی پارێزگای دھۆک مۆڵەتی پێداون.
بەپێی ئامارەکە پڕۆژە گشتییەکان، ئەوانەی لەلایەن حکوومەتی ھەرێم لە کابینەی نۆ ئەنجامدراون، بەم شێوەیەن، لە ساڵی ٢٠٢٠دا ١٤٨ پڕۆژە بە گوژمەی ٥٤٩ملیار و ٨٤٧ملیۆن و ٥٦٨ھەزار و ٦٤٢دینار، پڕۆژەی ساڵی ٢٠٢١، ١٣٨ پڕۆژە بە گوژمەی ١٥٢ملیار و ٤٩٠ملیۆن و ٦٧١ھەزار و ٩٨١دینار، پڕۆژەکانی ساڵی ٢٠٢٢ش ٣٢٥ پڕۆژەن بە گوژمەی ٢٣٨ملیار و ١٣٣ملیۆن و ٦٦٨ھەزار و ٧٩٥دینار، پڕۆژەکانی لە ساڵی ٢٠٢٣ش ئەنجامدراون ١٠١ پڕۆژەن بە گوژمەی ٥٨١ملیار و ٢١٢ملیۆن و ٣٧١ھەزار و ٦٤١دینار و پڕۆژەکانی ساڵی ٢٠٢٤یش ١١٨ پڕۆژەن بە گوژمەی ٧ملیار و ٦٥٢ملیۆن و ٢١٢ھەزار و ٥٠٠دینار، کە کۆی گشتی دەکاتە ترلیۆنێک و ٦٣٨ملیار و ٨٥١ملیۆن و ٥٧٠ھەزار و ١٣١دینار، ئەوانەی لەسەر بودجەی کەرتی تایبەت ئەنجامدراون ٦٥پڕۆژەن بە گوژمەی ترلیۆنێک و ٩٨٨ملیار و ٦٠٠ملیۆن دینار.
بەپێی ھەمان ئامار لە سنووری قەزای دھۆک ١٥٧ پڕۆژە بە گوژمەی ٤٦٤ملیار و ٢١٢ملیۆن و ٢٩٠ھەزار و ٦١٦دینار، لە قەزای ئاکرێ ١٣٢ پڕۆژە بە گوژمەی ٩٤ملیار و ٨٤٩ملیۆن و ٦١٢ھەزارو ٢٠دینار، لە قەزای ئامێدی ١٨٦ پڕۆژە بە گوژمەی ٣٧٥ملیار و ٢٢١ملیۆن و ٤٣٣ھەزار و ٧٨٥ دینار، لە قەزای سێمێل ٩٥ پڕۆژە بە گوژمەی ١٤٧ملیار و ٤٨٨ملیۆن و ٨٥٦ ھەزار و ٧١٥ دینار، لە قەزای شێخان ١٠٦ پڕۆژە بەگوژمەی ١٩٤ملیار و ٤١٤ملیۆن و ٢٧١ھەزار و ٢٩٩ دینار و لە زاخۆ ٧٢ پڕۆژە بە گوژمەی ١٥٨ملیار و ٣٠ملیۆن و ٧٨٣ھەزار و ٨٧٤ دینار و لە قەزای بەردەڕەش ١٣٥ پڕۆژە بە گوژمەی ١٩٤ملیار و ٨٥ملیۆن و ٦٩٧ھەزار و ٩٦٨دینار پڕۆژە، ئەنجامدراون.
بڵند ئیبراھیم




