له شێخان به‌ردی بناغه‌ی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه دانرا

شێخان -KDP.info له سنووری ده‌ڤه‌ری شێخان ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری كرانه‌وه و به‌ردی بناغه بۆ ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی دیكه دانرا، پارێزگاری دهۆكیش ده‌ڵێ، تێچووی ئه‌و پڕۆژانه به گوژمه‌ی هه‌شت ملیار دیناری عێراقی ئه‌نجامدراون.
د.عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له سنووری قه‌زای شێخان به‌ردی بناغه بۆ ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌مان دانا و چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ش كرانه‌وه، گوژمه‌ی ته‌رخانكراو بۆ پڕۆژه‌كانی ئه‌مڕۆ هه‌شت ملیار دیناری عێراقی بوو، له حه‌فته‌ی داهاتووش ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی دیكه ته‌واو ده‌بن.
پارێزگاری دهۆك گوتی: سه‌رۆكی حكوومه‌ت ڕەزامه‌ندی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی دیكه نیشان داوه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ خزمەتی هاووڵاتییانی دەڤەرەکە جێبه‌جێ بکرێن.
د.عه‌لی ته‌ته‌ر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: ئه‌و پڕۆژانه‌ی ته‌واوبوونه و ئه‌وانه‌شی ئه‌مڕۆ به‌ردی بناغه‌یان بۆ دانراوه هه‌موو بوار ە كه‌رته‌كان له‌خۆ ده‌گرن، پێشتر كاركردن له هه‌ندێ پڕۆژه ڕاگیرابوو، ئێستا ده‌بێت ئه‌وانیش ده‌ست پێ کرابنەوە، بۆیە هیچ پڕۆژه‌یه‌ك بە ته‌واونەکراوی نامێنێت.
قائید میرۆ




