حكوومه‌تی هه‌رێم شه‌ش ملیار دینار بۆ پڕۆژه‌كانی مه‌خموور دابین ده‌كات

مه‌خموور-kdp.info- له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگای هه‌ولێر، ژماره‌یه‌ك پڕۆژه له قه‌زای مه‌خموور جێبه‌جێ ده‌كرێن، قایمقامی قه‌زاكه‌ش ده‌ڵێ: به‌و پاره‌یه ژماره‌یه‌ك پڕۆژه ده‌چنه بواری جێبه‌جێكردن.
رزگار محه‌مه‌د، قایمقامی قه‌زای مه‌خموور به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: پارێزگای هه‌ولێر له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پازێزگا بودجه‌یه‌كی بۆ قه‌زای مه‌خموور دابینكردووه كه شه‌ش ملیار دیناره، به‌و پاره‌یه ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی وه‌ك ئاو و كاره‌با و پڕۆژه‌ی دیكه ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
قایمقامی مه‌خموور ده‌شڵێت: پاره‌كه‌ی بۆ قه‌زای مه‌خموور دابینكراوه به‌سه‌ر ناحیه‌كانی سنووری قه‌زاكه دابه‌شكراوه و هاوكارییه‌كی زۆر باشه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین هه‌ندێ پڕۆژه جیبه‌جێ بكه‌ین بۆ خزمه‌تکردنی هاووڵاتییانی سنووره‌كه‌مان.
ڕزگار محه‌مه‌د ڕوونیكرده‌وه: پاره‌ی پڕۆژه‌كانی مه‌خموور له‌لایه‌ن پارێزگای نه‌ینه‌وا دابین ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن پارێزگای هه‌ولێر و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابینكراوه وه‌ك هاوكارییه و قه‌زای مه‌خمووریش وه‌ك هه‌ر قه‌زایه‌كی دیكه‌ی سنووری هه‌ولێر هه‌ژمار كراوه و بێبه‌ش ناكرێت له پڕۆژه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم.
قائید میرۆ




