نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له كونسوڵى گشتیى نوێى ئه‌مه‌ریكا دەكات

ھەولێر-KDP.info- نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2024/8/14 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ستێڤ بیتنه‌ر كونسوڵى گشتیى نوێى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى به‌خێرهێنان، پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى لێ‌كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به هاریكاریى هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا دووپات كرده‌وه.
له دیداره‌كه‌دا كه به‌ڕێز مارك سترۆ كونسوڵى گشتیى پێشووى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده بوو، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاسى كونسوڵى پێشووى كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، ئه‌ویش لاى خۆیه‌وه سوپاسى هاوكارى و پشتگیریى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى.
له دیداره‌كه‌دا به‌ڕێز كونسوڵى گشتیى نوێى ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامیى پشتگیرى و هاوبه‌شى و هاوپه‌یمانیى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا دووپات كردەوە، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كرده‌وه و هیوایان خواست پرۆسه‌ى ده‌نگدان سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه بچێت.
په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى ناوخۆى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.




