پارتی، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (حاجی حەمەئەمین میشیاوی) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی کەسایەتی ناسراوی شلێر و پێنجوین خوالێخۆشبوو (حاجی حەمە ئەمین مەحموود میشیاوی) دەكات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو (حاجی حەمە ئەمین مەحموود میشیاوی)
بۆ هەڤاڵی بەڕێز بەکر عەبدوڵڵا میشیاوی
بە غەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی، کەسایەتی ناسراوی شلێر و پێنجوین، مامی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (حاجی حەمەئەمین مەحموود میشیاوی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
هیوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆست و ناخۆشیتان بێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٣ی ئابی ٢٠٢٤




