٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری داد، گشتاندنێکی نوێی ئاراستەی هەموو سەرۆکایەتییەکان کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، 14ـی ئابی 2024، فرسەت ئەحمەد عەبدوڵڵا، وەزیری دادی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بە پێی ئەو زانیاریانەی بە ئێمە گەیشتووە زۆربەی دەزگانی وەزارەتەکان کە گشتاندنیان بۆ دەکرێت، ئاگاداری هەموو فەرمانبەرانی خۆیان ناکەن، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی زۆربەی فەرمانبەران ئاگایان لە زۆری ڕێنماییەکان نەبێت، تووشی هەڵە و لێپرسینەوە ببنەوە.

بەو هۆیەوە وەزیری دادی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گشتاندنێکی نوێی ئاراستەی هەموو سەرۆکایەتی و بەڕێوبەرایەتییە گشتییەکانی سەربە وەزارەتی داد کردووە، تێیدا داوای کردووە، فەرمانبەران ڕاستەوخۆ گشتاندن و ڕێنماییەکان یان بەدەست بگات و بیخوێننەوە، بەتایبەتی ئەوانەیان کە بە ئیشوکاری فەرمانگەکانیانەوە تایبەتن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار