ئافره‌تان بۆ KDP: پارتی حزبی دوێنێ و ئه‌مڕۆ و داهاتووه

هەولێر-KDP.info- له یادی 78 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستاندا، نووسه‌ران و چالاكوانانی بواری ئافره‌تان باس له گرنگیی قۆناغی دامه‌زراندنی پارتی بۆ كوردستان و زه‌رووره‌تی مانه‌وه‌ی به‌هێزیی پارتی بۆ ئێستای كوردستان ده‌كه‌ن، نووسه‌رێكی ئافره‌تیش ده‌ڵێت: "پارتیمان حزبێكی نیشتمانییه بۆ به‌رگریكردنی خاكی كوردستان و مافه ڕه‌واكه‌ی له دایك بووه، حزبی دوێنێ، ئه‌مڕۆ، سبه‌ی و داهاتووه".
له‌باره‌ی ساڵیادی 16ی ئابی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، نیان ئه‌حمه‌د، نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پیرۆزبایی له‌دایكبوونی سه‌رۆك بارزانی و دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌م، دامه‌زراندنی پارتی له ساڵی 1946 له كات و ساتێكی زۆر هه‌ستیار و مه‌ترسیداردا بووه، هه‌موو وڵاتانی زلهێز و هه‌رێمایه‌تییه‌كان بۆ نه‌مانی كورد و دژی شۆڕش و خه‌باتی بزاڤی ڕزگاریخوازی میلله‌تی كورد وه‌ستابوونه‌وه، مسته‌فا بارزانیی نه‌مر، وه‌ك دامه‌زرێنه‌ری پارتی، به هێز و بڕوابه‌خۆبوون و نوێبوونه‌وه‌ی شۆڕش، ئومێدی بۆ كوردستانیان گه‌ڕانده‌وه".
نیان گوتیشی: "باوكی ڕوحیی نه‌ته‌وه‌ی كورد مسته‌فا بارزانیی نه‌مر و هه‌ڤاڵانی په‌ڕینه‌وه‌یان له ئاوی ئاراس و بۆ نێو خاكی یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی ئه‌وسا و ڕووسیای ئه‌مڕۆ، له دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان له ساڵی 1958 پارتیمان به سه‌ركردایه‌تیی مسته‌فا بارزانیی نه‌مر هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان به هه‌موو پێكهاته و ئایینه‌كانه‌وه له ژێر ڕه‌شماڵی شۆڕشی ئه‌یلوول كۆی كردنه‌وه و بوونه یه‌ك ده‌ست و یه‌ك ده‌نگ بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی دوژمنان و به‌ده‌ستهێنانی مافی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌كه‌مان".
راشیگه‌یاند: "له ماوه‌ی ئه‌م 78 ساڵه‌ی پارتیمان به زۆر هه‌وراز و نشێو، پیلانی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی و نێوخۆیی تێپه‌ڕیوه، ئه‌زموونی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر شكستپێهێنانی پیلانی دوژمنان. پارتیمان حزبێكی نیشتمانییه بۆ به‌رگریكردنی خاكی كوردستان و مافه ڕه‌واكه‌ی له دایك بووه، حزبی دوێنێ، ئه‌مڕۆ، سبه‌ی و داهاتووه، پارتیمان مه‌شخه‌ڵی ڕیفراندۆم و پاراستنی خاكی كوردستان، شكۆ و ئاڵای كوردستانی هه‌ڵگرتووه. پارتیمان گه‌نجه و به گه‌نجی ده‌مێنێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێبازی پارتی و بارزانی، ڕێبازێكی پیرۆزه و ڕاسته و دروسته و بڕوای به دیسپلین و به‌رنامه‌كانی هه‌یه، بۆ پاراستنی خاكی كوردستان به پلانی ستراتیژی تۆكمه هه‌نگاو بۆ داهاتوو ده‌نێ، كاتێك پلان داده‌نێت له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان و پاراستنی ئه‌زموونی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه".
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "هه‌موو كات پارتیمان له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی به‌رگری بووه، له به‌رامبه‌ر دوژمنانی كورد بۆ ساتێكیش سڵی له مه‌ترسی و پیلانه‌كانی دوژمنان نه‌كردۆته‌وه و به بوێری و بڕوای زۆره‌وه به گژیاندا چووه‌ته‌وه، سه‌ری ڕم بووه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمنان و به‌رگریكردنی خاكی كوردستان. بۆ هه‌ر كارێك كه هه‌نگاوی بۆ ده‌نێت بیر له پاراستنی خاكی كوردستان و داهاتووی حزبه‌كه‌ى ده‌كاته‌وه، هه‌ر بۆیه هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بڕوا و متمانه‌یان پێی هه‌یه. پارتی له ئه‌زموونی 78 ساڵه‌ی وه‌ك ده‌وڵه‌ت حوكم ده‌كات و پارێزگاری له ده‌ستكه‌وته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم و پێكهاته‌كانی كوردستان ده‌كات و پارێزه‌ری مافی پێكهاته و ئایینه جیاوازه‌كانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و پاراستنی هه‌رده‌م له پێشه‌وه‌ی سه‌نگه‌ر بووه، پێكهاته‌كانیش به یه‌قینه‌وه بڕوایان به پارتیمان هه‌یه".
ئه‌و نووسه‌ره زیاتر له‌سه‌ر مێژووی پارتی قسه ده‌كات و ئه‌وه ده‌خاته ڕوو: "پارتی له هه‌ر شوێن و جێگایه‌ك بێت، ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانی و ئه‌من و ئاسایش له‌وێیه، خزمه‌تگوزاریی باش پێشكه‌ش به هاووڵاتیانی ده‌كات. هه‌ر پارتییه به‌رگری له مافی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات و له سه‌ر قوتی خه‌ڵك و به‌ده‌ستهێنانی مافی ڕه‌وای خه‌ڵكی كوردستان ده‌جه‌نگێ. ده‌ستكه‌وته‌كانی پارتیمان زۆرن، پارتیمان هه‌ر به نه‌مری و گه‌نجی و بره‌ودان و نوێبوونه‌وه هه‌نگاو ده‌نێ و گه‌وره‌تر ده‌بێ".
سنه‌وبه‌ر سابیر، ئه‌ندامی به‌شی ڕێكخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌كانی سەر بە مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، له به‌رزڕاگرتنى ئه‌و یاده‌دا، بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتى: "پارتی دیموكراتی كوردستان خاوه‌ن فه‌لسه‌فه‌یه‌كی تایبه‌ته له گرنگیدان به ئافره‌تان و به‌هه‌ندوه‌رگرتنی ڕۆڵی له كومه‌ڵگه، ئه‌م پارته هه‌ر له سه‌ره‌تاكانی دامه‌زراندنی بڕوای به مافه‌كانی ئافره‌تان هه‌یه و هه‌وڵی به‌ره‌وپێشبردن و هۆشیاركردنه‌وه‌ی ئافره‌تی كوردستان هه‌میشه له په‌یڕه‌و و پرۆگرام و ئایدیای ئه‌م حزبه جێی بایه‌خ بووه. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌نێو ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ئافره‌ت هه‌بووه و كۆنگره له دوای كونگره ڕێژه‌ی به‌شداریی ئافره‌تان و گه‌یشتن به پێگه‌ی باڵا و سه‌ركردایه‌تی زیاتر بووه و ڕۆڵی زیاتری پێ دراوه و له كایه جیاوازه‌كاندا ئافره‌ت هه‌یه و دیاره، هه‌ر بۆیه ئافره‌تانی كوردستان ئومێدیان هه‌یه و متمانه به‌م حزبه گه‌وره‌یه ده‌كه‌ن و دێنه نێو ڕێكخستنه‌كانی، پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌كو چه‌تریكی جه‌ماوه‌ریی گه‌وره توانیویه‌تی تاكی كورد كۆبكاته‌وه به هه‌موو جیاوازییه بیر و فیكری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه و هه‌میشه مافی تاكه‌كان جێی بایه‌خ و گرنگی بووه و هه‌وڵی داوه ئه‌و مافانه پێشێل نه‌كرێن و پارێزراو بن و له چوارچێوه‌یه‌كی ڕێكخراودا به‌ده‌ست بهێنرێن".
ناوبراو ده‌شڵێت: "پارتی دیموكراتی كوردستان جێی متمانه و بڕوای گه‌له‌كه‌مانه و ڕۆژ له دوای ڕۆژ ڕێكخستنه‌كانی پته‌وتر و پێگه‌ی گرنگتر ده‌بێ له نێوخۆ و جیهاندا، چونكه داكۆكی له هه‌موو تاكێكی كورد ده‌كات و هه‌وڵی باشتركردنی ژیان و ئارامیی كوردستان، به‌رنامه و كاری هه‌میشه‌ییه‌تی. پارتى نه‌ته‌وه‌ییانه بیر ده‌كاته‌وه و نه‌ته‌وه‌یى كار ده‌كات و هیچ ده‌ستكه‌وتێكى نه‌ته‌وه‌یی ناكاته قوربانى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان".
هاوكات، جوان ئیمام، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ كرێكاران، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ده‌ڵێت: "پارتی دیموكراتی كوردستان مێژوویه‌كی پڕ سه‌روه‌ریی تۆمار كردووه له خه‌باتی سیاسی، به‌وه‌ی كه (٧٨) ساڵه خه‌بات ده‌كات، چه‌ندین قوربانی داوه تا گه‌یشتۆته ئه‌مڕۆ و له ڕابردوودا پارتی له شۆڕشه‌كانی ئه‌یلوول و گوڵاندا له پێناو ڕزگاریی گه‌لێك به گیان و دڵ تێكۆشاوه، بستێكی خاكی كوردستان نه‌ماوه پارتی شۆڕشی تێدا ئه‌نجام نه‌دابێت و له پێناو مافی ڕه‌وای گه‌لی كوردستاندا چه‌ندین داستانی پڕ له سه‌روه‌رى تۆمار كردووه، تا كوردستانی گه‌یانده كه‌ناری ئارامی، بارزانیی نه‌مر هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی بۆ شۆڕش و كوردایه‌تی ته‌رخان كردووه. هه‌ر بارزانیی نه‌مر بوو توانی كوردستان له چنگی دوژمنان ده‌ربهێنێت و ڕزگاری بكات و بیكاته هه‌رێمێكی یاسایی و سیاسی و خاوه‌ن پێگه و ڕۆڵی تایبه‌ت و گرنگ له ناوچه‌كەدا. له‌سه‌ر ده‌ست و هێز و ئیراده‌ی پارتی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی دوای ڕاپه‌ڕین ئه‌نجام درا".
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "كوردستان له سایه‌ی پارتی و سه‌رۆك بارزانی بووه خاوه‌نی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بووه خاوه‌ن دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و پارتی له پێش ڕاپه‌ڕین و له دوای ڕاپه‌ڕینیش خاوه‌نی زۆرترین قوربانی بووه، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا خاوه‌نی زۆرترین جه‌ماوه‌ر و پێگه‌ی سیاسی و ده‌سكه‌وته، له سایه‌ی پارتی و بارزانی ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان له ئاستی ده‌وڵه‌تاندایه و زۆر گرنگی به پرسی پێكه‌وه‌ژیان داوه و له قوربانیداندا پشكی شێری به‌ركه‌وتووه و له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و پاراستنی كوردستاندا هه‌میشه ڕۆڵی گرنگی هه‌بووه، کە بڕیاره‌كانی هه‌رده‌م له به‌رژه‌وه‌ندیی كورددا بووه و بڕیاری ڕیفراندۆم نموونه‌ی زیندووه كه گه‌وره‌ترین شانازی بوو بۆ كورد كه 93% ی كورد ده‌نگی به به‌ڵێ داوه".
ده‌شڵێت: "پاراستنی كوردستان له شه‌ڕی داعش و زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و قه‌یرانانه‌ی به‌سه‌ر كوردستاندا هات، هه‌موو له سه‌ر ده‌ستی پارتی و بارزانی بوو. كاردانه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی پارتی بۆ ساڵ و دوو ساڵ نه‌بووه، به‌ڵكو درێژخایه‌ن و نه‌ته‌وه‌یی بوون، پارتی حزبی ڕابردوو، ئێستا و داهاتووه، ئومێدی ته‌واومان به پارتی هه‌یه و هه‌ر پارتییه هیوا و ئومێدی كورد و كوردستان".
ڕاپۆرت/ ژیلا کەریمی




