٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاری هەرسین بۆ KDP: خەڵکی کوردستان باوه‌ش بۆ پارتی دەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info- ڕۆژی 16ـی ئاب، 78 ساڵ بەسەر دامەزرانی پارتی دیموکراتی کوردستاندا تێپەڕ دەبێت، بەرپرسی لقی چواری پارتی باس لە مێژوو و بەهێزی پارتی دەکات و لەو ڕۆژەشدا چەندین چالاکی بەڕێوە دەچن. 

ئاری هەرسین بەرپرسی لقی 4ـی پارتی لە سلێمانی، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ڕۆژی 16ـی ئاب بایەخێکی مەعنەوی هەیە، وەک جەنابی سەرۆک دەفەرمووێت، "ئێمە خزمەتکاری خەڵکی کوردستانین"، کۆبونەوەی خۆمان لەگەڵ هەڤاڵانمان دەبێت، بەبیری خۆمانی دەهێنینەوە چەند بەرپرسیاریی قورس لەسەر شانمانە، ئەویش خزمەتردنی گەل و خاکی پیرۆزی کوردستانە. 

ئاری هەرسین گوتیشی: ڕۆژی 16ـی ئاب وەک ساڵڕۆژی حزبمان، ژمارەیەک درەخت دەچێنین، ئەوەش خزمەتکردنی ژینگەی کوردستانە. 

هەرسین گوتی: ئێمە حزبێکی نەتەوەیین، لە بەهێزبوونی پارتی، هەرێمی کوردستان بەهێز دەبێت، بەرپرسیاریەتییە گەورەکە لەسەر شانی پارتییە، بۆیە پارتی دەبێت بە دوو ئاراستە کار بکات، یەکەم، خزمەتکاری خەڵک بین و بەبێ ماندووبوون بەردەوام خزمەتی خەڵک بکەین، دووەم، لەگەڵ زەمەنی خۆماندا بڕۆین، دەبێت لەگەڵ گۆڕانکارییەکان بگۆڕێین و بەرەو پێشەوە بچین، ئەوە ئەرکی سەرەکی ئێمەیە. 

پارتی تەمەنی 78 ساڵە، لەگەڵ گۆڕانکارییەکان توانیویەتی خۆی بگونجێنێت، بۆیە بە حزبێکی گەنج ماوەتەوە، بۆ پیرۆزی بیروباوڕەیش، بیروباوەڕمان سەروەری گەل و خزمەتکردنی خاکی پیرۆزی کوردستانە. 

سەبارەت بە مێژووی پارتییمان هەرسین گوتی: هەرکەسێک ئیشی کردبێت، باش و خەراپ دەکات، ڕابردوومان ڕوونە، لەوانەیە کەموکوڕیمان هەبووبێت، لە کەموکوڕییەکانی خۆمان فێربووین و دووبارەمان نەکردووەتەوە.

بەرپرسی لقی چواری پارتی گوتیشی: ناڵێین ڕۆژانە 2000 کەس دێتە بەردەم لقی چوار و دەبنە پارتی، بەڵام  هاووڵاتییان ئەو ڕاستییەیان بۆ دەرکەوتووە، تیمەکانی پارتی لە سەرۆکایەتی هەرێم و حکوومەت، یان لە بەغدا چەند دەورێکی باش دەگێڕن، ئەمە گرینگە بەبێ ئەوەی تەکلیف لە خەڵک بکەی خۆیان بەرەو ڕووی تۆبێن و باوەشت بۆ بکەنەوە، ئەمە هەواڵێکی خۆشە بۆ پارتی. 

 

عەزیز ڕەسووڵ

 

هەواڵی پەیوەندیدار