كادیرانی پارتی: پارتی بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئومێد دامه‌زراوه

هەولێر-KDP.info- كادیرانی پارتی له ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی حزبه‌كه‌یاندا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، پارتی 78 ساڵه خه‌بات بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كات ، ده‌شڵێن: پارتی بۆ بووژانه‌وه‌ی ئومێد دامه‌زراوه.
شیڤان عه‌بدولڕه‌حیم، كادیری پێشكه‌وتووی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: 16ی ئاب وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی بوو له خه‌باتی بزاڤی ڕزگاریخوازی كورددا، پارتی 78 ساڵه به پشتبه‌ستن به بیر و باوه‌ڕ و ڕێبازی بارزانی نه‌مر و سه‌رۆك بارزانی له هه‌موو قۆناغه‌كان به ئیراده‌یه‌كی به‌هێز و پۆڵاین داكۆكیکاری سه‌رسه‌ختی مافه ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان بووه، به‌تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی هه‌موو ژیانی خۆی بۆ سه‌رفرازی میلله‌ته‌كه‌مان و دۆزه ڕه‌واكه‌ی ته‌رخان كردووه.
ڕاژان ستونی، كادیری پارتی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: هه‌ر له دامه‌زرادنیه‌وه تا ئه‌مڕۆ پارتی به‌رده‌وامه له خه‌بات و قوربانیدان له پێناو ئازادی و چه‌ندین شانازی تۆمار كردووه، پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر پره‌نسیپی ڕێكخستنه‌وه‌ی ناو ماڵی كورد و گێڕانه‌وه‌ی ئومێد و ئینتیمای نیشتمانی بۆ تاكی كورد و كوردستانییان دامه‌زراوه، پارتی سه‌رمه‌شقی خه‌بات و تێكۆشان دژی دیكتاتۆریه‌ت و تۆتالیریه‌تی ده‌وڵه‌ته سته‌مكاره‌كانی ناوچه‌كه و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بووه، له ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتیماندا سڵاو بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی ڕێگای ئازادی و سه‌روه‌ریان بارزانی نه‌مر دەنێرین.
زوله‌یخا سه‌ید حوسێن، کە ئەویش كادیرێکی پارتییە، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی له هه‌موو نیشتمانپه‌روه‌رێك پیرۆزبێت، ئاشكرایه پارتی له چ قۆناغێك و بۆ چ مه‌به‌ستێك دامه‌زراوه، ئه‌گه‌ر ئه‌وكات دامه‌زراندنی پارتی جارێك زه‌روور بووبێت، بۆ قۆناغی ئه‌مڕۆ هه‌زار ئه‌وه‌نده پێویسته، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر پارتی پێشڕه‌ویی گه‌له‌كه‌مان ده‌كات بۆ گه‌یشتن به ئامانجه ڕه‌واكان و به‌دیهێنه‌ری مافه ڕه‌واكانی میلله‌ته‌كه‌مانه، له‌م یاده پڕ‌شكۆ و پیرۆزه‌دا جارێكی دیكه به‌ڵێن به سه‌رۆك بارزانی و ڕێبازه پیرۆزه‌كه‌ی بارزانی نه‌مر ده‌ده‌ین، تا ئێمه‌ی ئه‌ندام و كادیر و لایه‌نگرانی پارتی مابین ڕێبازه پیرۆزه‌كه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌هێزبوونی پارتی یه‌كسانه بە به‌هێزبوونی كوردستان له سه‌رده‌می شاخ و شاریش كه‌م نین ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی پارتی به‌ده‌ستهاتوون.
قائید میرۆ




