چین و توێژه‌كانی سنووری لقی 24ی سه‌فین یادی 16ی ئاب به‌رز ڕادەگرن

هەولێر-KDP.info- به‌رپرسی لقی 24ی سه‌فینی پارتی دیموکراتی كوردستان، به بۆنه‌ی یادی 16ی ئابی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، پەیامی هەیە و ده‌ڵێت: "پارتی حزبی یه‌كه‌م و تێپه‌ڕاندنی قه‌یران و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی سەرجەم پیلان و ئاڵنگارییه‌كانه".
ڕزگار ئه‌نوه‌ر، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "یادی 16ی ئابی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان نزیك بووه‌ته‌وه، له‌م رۆژه پیرۆزه‌دا پیرۆزبایی له سه‌رۆك بارزانی و سه‌ركردایه‌تی و كادیر و ئه‌ندامانی پارتی دیموکراتی كوردستان ده‌كه‌ین، هیوادارین له‌م ساڵیاده‌دا كوردستان به‌هێزتر و گه‌شاوه‌تر بێت و ببێته وه‌رچه‌رخانێكی یه‌كڕیزی و ته‌بایی و برایه‌تی و سه‌ركه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان، كه هه‌رده‌م پارتی دیموکراتی كوردستان بووەته قه‌ڵغانی خۆڕاگری و سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كوردستان".
بەرپرسی لقی 24ی پارتی گوتیشی: " ئێستاش به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڕۆین، بۆیه لێره‌وه په‌یاممان بۆ یه‌كڕیزی و ته‌بایی و سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌یه، كه هه‌رده‌م پێشه‌نگ بووه له خزمه‌تی گه‌لی خۆی له بابه‌ته نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، كه توانیویەتی گه‌لی كورد بگه‌یەنێته كه‌ناری ئارام كه ئێستا تێیدا ده‌ژین و پارتیمان ئاماده‌یه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری بكات و ئه‌و كه‌موكورتی و كێشه و گرفتانه‌ی لایه‌نه خزمه‌تگوزارییه‌كان له ئاینده‌دا چاره‌سه‌ر بكرێن و بتوانرێت گه‌لی ئێمه له ئارامی و هێمنی و خۆشگوزەرانیدا بژیت".
ڕزگار ئەنوەر گوتیشی: "پارتی دیموكراتی كوردستان له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه له ساڵی 1946 به‌رگه‌ی ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی گرتووه هه‌موو كات، ئه‌و كاتانه‌ی كه ترووسكایی ڕووناكی له كوردستان نه‌ماوه، پارتی به‌و پشتیوانی و خۆڕاگرییه جارێكی دیكه ترووسكایی هیوا و ئاواتی بۆ گه‌لی خۆی گەڕاندووەتەوە، كه سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازی و یه‌کڕیزی و برایه‌تی و ته‌بایی بووه، ئێستاش كه پارتی دیموکراتی كوردستان ئومێدی خه‌ڵكی كوردستانه و تا دێت پشتیوانیی جه‌ماوه‌ریی فراوانتر ده‌بێت، چاوه‌ڕوانین ده‌رئه‌نجامی ئه‌و خزمه‌ته‌ی به خه‌ڵكی كوردستانی كردووه، سه‌ركه‌وتنی باشتر به‌ده‌ست بهێنێت".
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "له رۆژی 16ی ئابدا، سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی سنووری لقی سه‌فین ئاماده‌ن یاده‌كه به‌رز رابگرن و به‌و بۆنەیە‌وه چه‌ندین چالاكی و مه‌راسیمی تایبه‌تمان ئاماده‌یه".




